ئەحمەد عەسکەری: پارێزگارەکەی کەرکوک بە پیلانێکی هەرێمی سەپێنرا

08:44 - 2023-11-20
عیراق
250 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سەبارەت بە پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک رایگەیاند: بە پیلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ناوخۆی عیراق و وڵاتانی ئیقلیمی و حزبێکی کوردی، پارێزگارێکیان بەسەر دانیشتوانی کەرکوکدا سەپاند.
هاوکات وتیشی، ئەو لایەنەی هەرێمی کوردستان تەنیا لەپێناوی ئەوەی پارێزگار کورد نەبێت و یەکێتی پارێزگار دیاری نەکات، کاری بۆ سەپاندنی پارێزگارەکەی ئێستای کەرکوک کردووە.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا، ئەحمەد عەسکەری باسی لەوەشکرد، تەنانەت ئەگەر پارێزگار بە دەنگدانیش هەڵبژێردرێت تەنیا چوار ساڵی مافی بەڕێوەبردنی پۆستەکەی هەیە بەڵام پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک، وا شەش ساڵە پارێزگارە، کاریگەری خراپیشی بەسەر تێکدانی ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکانەوە هەبووە.

سەرچاوە: KirkukTV

بابەتە پەیوەندیدارەکان