حزبی شەهیدان شۆڕشی بۆ پاراستنی مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی تر کردووە

11:42 - 2023-11-25
عیراق
205 جار خوێندراوەتەوە

شاهۆ شەهید یونس کاندیدی ژمارە ٢٣ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، رایگەیاند: راستە لیستەکەیان لیستێکی کوردییە بەڵام مافی پێکهاتەکانی تر پێشێل ناکرێت.
هەروەها وتیشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شەهیدەکان بۆ ئەوە خەبات و شۆڕشیان کردووە تاکو مافی کورد و پێکهاتەکانی تر پارێزراو بێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، کورد لە هەرێمی کوردستان و کەرکوک سەلماندوویەتی دەتوانێت هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکان بپارێزێت.

سەرچاوە: Kirkuk TV

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان