دەستبەكاربوونی لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دهۆك

09:54 - 2023-11-28
کوردستان
615 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، لە رێوڕەسمێكدا لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دهۆك دەستبەكاربوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا، سەركەوت زەكی، دەستخۆشی لە مامۆستا محەمەد شێروانی لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی دهۆك كرد لەبەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركە حزبییەكانیدا، پشتیوانیی مەكتەبی رێكخستنیشی بۆ جەمال یوسف لێپرسراوی نوێی مەڵبەند دووپاتكردەوە و رایگەیاند: «ئامانجمان لە گۆڕانكاری لە لێپرسراوی مەڵبەندەكاندا، بۆ گەشەپێدانە بە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێبەجێكردنی كارنامە و راسپاردەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتییە».
لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن، دووپاتیشیكردەوە كە «دهۆك بۆ یەكێتی گرنگە و ئامانجمانە لەڕێگەی مەڵبەندەوە خزمەتی زیاتری خەڵكی خۆشەویستی دهۆك بكەین بەبێ جیاوازی».
لەچوارچێوەی گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی حزب و لەسەر راسپاردەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی، رۆژی 12/11/2023، مەكتەبی سیاسی كۆبووەوە و بڕیاریدا، زیاد جەبار وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی سلێمانی، سالار مەحمود وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیان، عومەر حاجی ئەحمەد وەك لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوور، تەحسین نامیق وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی كۆیە، جەمال یوسف وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دهۆك دەستبەكاربن و د.مەجید حەمەئەمین وەك لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر بمێنێتەوە، تا ئێستاش گۆڕانكاری لە پۆستی مەڵبەندەكانی سۆران، راپەڕین، شارەزوور، سلێمانی، گەرمیان، كۆیە، دهۆكدا كراون.
PUKMEDIA

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان