دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا دەکات

04:41 - 2023-11-28
کوردستان
291 جار خوێندراوەتەوە

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیاری پەیوەندییەکی هاوسەنگە لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و وڵاتانی دەوروبەردا.
ئەم وتانەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 28/111/2023 لە شاری هەولێر لەمیانی پێشوازیکردنی لە عەلی رەزا گونای، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق هات.
لە دیدارەکەدا کە هەڤاڵ دارا خەیلانی، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەی بوو، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
لە بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان و وڵاتانی دراوسێ، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دووپاتی کردەوە کە یەکێتی خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوسەنگە لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و وڵاتانی دەوروبەردا.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان