ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ 2023/11/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوبه‌ى له‌سه‌ر بانگهێشتى هاوبه‌شى خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م، شاى شانشينى يه‌كگرتوو و شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى پێشوازيى ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده‌ى وڵاتان و به‌شدارانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌ندى كارى خێرخوازى و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وايه كه له‌گه‌ڵ كاره‌كانى (COP28)دا، له لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تيى ئيمارات بۆ كۆنفرانس و ده‌ستپێشخه‌ريى بازاڕى به‌رده‌وامه‌وه، ساز ده‌كرێت. ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى ئه‌و وڵاتانه و ميوانان بانگهێشتى رێوڕه‌سمى ئه‌م ئێواره‌يه كراون كه سبه‌ى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكه‌ى دوو رۆژیى يه‌كه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
رێوڕه‌سمه‌كه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى (COP28)دا دێت كه ئه‌مڕۆ به به‌شدرايى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان و ميوانانى باڵا و شاره‌زايان ده‌ستپێده‌كات و تا دوانزه‌ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت. تيايدا وڵاتان و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و رێكخراوه‌كانى ئه‌م بواره و كه‌ر‌تى تايبه‌ت، لێكۆڵينه‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و پلان و رێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئاستى جيهان، ده‌كه‌ن.