پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران

11:50 - 2023-12-09
کوردستان
294 جار خوێندراوەتەوە

کەسوکار و خانەوادەی قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای سۆران
بۆ ئەو رووداوە جەرگبڕە پڕ لە سوێیەی ژمارەیەک رۆڵە و کەسی ئازیزتان گیانیان بەخشی، پرسە و ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و  هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.                               
لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبووری و ئارامی  بەئێوە ببەخشێت و رۆحی کۆچکردوان بە بەهەشتی بەرین شاد  بکات.                                                  
مەکتەبی  سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان