دیانا ئه‌حمه‌د
به‌چاودێری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان یه‌كه‌مین كۆنفرانسی (جینۆساید، ره‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا) له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆنفرانسه‌كه رۆژانی 11-12/12/2023، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی دەستپێدەكات و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆنفرانسی زانستیی (جینۆساید، ره‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا) هه‌وڵێكی خاكه‌ڕاییانه‌ی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ كردنه‌وه‌ی دەروازەیەكی فراوانتر له دیدگای نووسه‌ر و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان، سه‌باره‌ت به كۆژانه‌كانی مێژووی نووسراو و نه‌نووسراوی رابردووی دوور و نزیك، ئه‌م هه‌وڵه به پشتیوانی توێژه‌رانی سه‌نگین و به سه‌لیقه‌ی كایه جیاجیاكانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌لایه‌ك و هاوكاری و ده‌ستگرۆیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رهه‌م هاتووه ده‌بێته كڵاوڕۆژنه‌یه‌كی گرنگ بۆ گۆڕینی دیدگامان له‌باره‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی كاره‌كته‌رێكی به‌هێزی كوردی كه توانای گێڕانه‌وه‌ی ساده‌ی تاوانه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت و داهێننی ئه‌ده‌بی دەخوڵقێنێت.
ده‌لیل جه‌مال وته‌بێژی كۆنفرانسه‌كه به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ئامانجی وه‌زاره‌تی رۆشبیری و لاوان له كۆنفرانسی زانستی جینۆساید ره‌گدانه‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، بۆ زیاتر ده‌رخستنی به‌رهه‌م و چالاكییه هزریەكانە كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ناساندنی جینۆساید هه‌بووه و به‌شێكی زۆری رووداو و واقيعی جینۆساید له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا تۆماركراوه، ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی ئێمه له رێگه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌شێكی كاریگه‌ر بوون له ناساندنی جینۆسایده‌كانی كورد به‌جیهان، هه‌ربۆیه ئه‌م كۆنفرانسه ئامانجییه‌تی له چوارچێوه‌ی خۆیدا ده‌رگا به‌ڕووی توێژه‌راندا بكاته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه بكرێت و زانستیانه تۆماریان بكات، واته له رێگه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه‌وه زیاتر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان بناسین كه له‌حزه كاریگه‌ره‌كانی جینۆسایدی كوردیان تۆماركردووه، هەروەها ده‌رگایه‌ك بێت بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی زانستیانه بۆ به‌رهه‌می ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان، چونكه باوه‌ڕمان وایه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كه‌می نه‌كردووه بۆ ناساندنی جینۆساید، به‌ڵام پێویسته زیاتر كاربكرێت بۆ جینۆساید له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا.
وتیشی، ئامانجێكی دیكه‌ی كۆنفرانس كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و توانا هزریانه‌یه كه لێره‌و له‌وێ خوێندنه‌وه‌یان بۆ به‌رهه‌می ئه‌دیبان و نووسه‌ران كردووه كۆنفرانس ئامانجییه‌تی ئه‌م پرسه بكاته پرسی گشتی و پێكه‌وه گفتوگۆی زانستیانه بكه‌ین بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی جینۆساید له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه‌وه گرنگی به‌جینۆساید بدات، له روویه‌كی دیكه‌وه گرنگی زیاتر به به‌رهه‌می ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان بدات، ئه‌مه‌ش به‌خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زاستی توێژه‌ران و نووسه‌رانمان، ئه‌م كۆنفراسه‌ش هه‌نگاوێكی جدی وه‌زاره‌ته بۆ ئه‌و بابه‌ته.