بڵێسە جەبار فەرمان: فەراهەمكردنی ژیانێكی شایستە بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان

10:22 - 2023-12-13
کوردستان
337 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە هەولێر، بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران، سەردانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، گفتوگۆكرا لەسەر پلان و بەرنامەكانی تایبەت بە خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆساید. لەو چوارچێوەیەشدا بڵێسە جەبار فەرمان، چەند پێشنیازێكی خستەبەر باس بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری سەربەرزی قوربانییان لە دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون، چارەسەری تەندروستی، دامەزراندن و خوێندنی كوڕ و كچی شەهیدان لە زانكۆ و پەیمانگەكان و گرتنەبەری هەنگاوی جدی بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان و فەراهەمكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان