رۆژی چوارشەممە 16/03/2022 بۆ یادی ھەڵەبجەی شەھید، کۆمەڵەی کوردی لە شاری دورین بەهاوکاری ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و کەلتور لە چالاکییەکی بێ وێنەدا جیاواز لە یادەکانی پێشووتر کە بریتی بوو لە کردنەوەی پێشانگای کتێب بۆ بڵاوکراوەکانی ئەکایمیای بەدرخان و دەزگاکانی دیکەی چاپ و بڵاوکردنەوە و پێشکەشکردنی چەند پارچە موزیکێک تایبەت بوو بەو رۆژە خەمناکە، لە لەلایەن هونەرمەندی موزیکوانی لێهاتووی کورد ئالان عارفەوە کە چەندین ساڵە خزمەتی هونەر و کەلتوری کوردی دەکات ، لەپاشان وتەی کۆمەڵەی کوردی لە شاری دورین، لەلایەن خاتوو دڵسۆز عەزیز کە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی دورینە و لە وتەکە بەنرخەکەییدا گوتی، ساڵانە یادی هەڵەبجە دەکەینەوە و پێداگری لەوەکردەوە کە پێویستە گەلی کورد لەهەموو شوێنێکی ئەم دونیایە هەوڵەکانی یەکبخات و دەنگی بگەیەنێتە گەل و وڵاتان. پاشان حەمید ئەبوبەکر بەدرخان لە وتەیەکی کراوە و بێ پەروا قسەی لەسەر برینی 34ساڵەی هەڵەبجەی شەهید داناو گوتی: پاش 34 لە کیمیابارانی شاری شاران هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی کە قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی، بۆیە ناکرێت و نابێت هەر گریان و نورکانەوە و لاساییکردنەوەی ساڵانی پێشووبێت، پێویستە لەمڕۆ بەدواوە لۆبی بکەین و بچینە نێو هەموو ماڵێک لە ئەوڕوپاو ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەداتا و زانیاری پێیانبڵێین ئەوە کۆمەڵگای ئێمەیە کەوتۆتە بەر شاڵاوی قڕکردن و لە نێوبردن و بەدرێژایی مێژوو لە نێودەبرێین و کەسیش داکۆکیمیان لێ ناکات.
پاشان بارزان کاکە سوور کەسایەتی دیاری کورد لە ئەڵمانیا کە لەهەمانکاتیشدا بەڕێوەبەری کەناڵی نیشتمانە لە ئەڵمانیا، تیشکی خستەسەر یەکگرتووی کورد و مژدەی ئەوەی بە ئامادەبوواندا کە بەمزوانە تەلەفزیۆنی نیشتمان دوور لە وابەستەبوون بە هیچ ئایدۆلۆژیایەک کارەکانی پەخش دەکات.
هەر لەویادەدا بەڕێز ڤینە سیمۆن بەرپرسی کەلتوری شاری دورین لەوتەیەکی بەزمانی ئەڵمانی هاوخەمی خۆی گەیاندە گەلی کورد و پارێزگای هەڵەبجە، لە کۆتاییدا دڵسۆزخان بەچەند پارچە شیعرێک و بەڕێز فەنەر عەبدولرەحمان تیشکیان خستە سەر ئایندەی کورد و یەکگرتوویی کورد لە تاراوگە. پاشان میدالیا و خەڵاتی ساڵ پێشکەش بە هونەرمەند ئالان عارف کرا.