ئەڵمانیا 26 هەزار کۆچەری عیراقی لە وڵاتەکەی دەردەکات

09:53 - 2023-12-16
جیهان
374 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسە میدیاییەکانی ئەڵمانیا چەند هەواڵ و راپۆرتێکیان لەبارەی گەڕاندنەوەی کۆچەرە عیراقییەکان بڵاوکردووەتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئاژانسی دۆیچەڤێڵەی ئەڵمانیا لە زاری چەند میدیایەکی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند: حکومەتی ئەڵمانیا و عیراق رێککەوتوون بۆ ئەوەی کۆچەرە نایاساییە عیراقییەکان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ناوەڕۆکی رێکەوتننامەکە تاکو ئێستا بەنهێنی ماوەتەوە بەڵام بڕیاردراوە هەردوو وڵات کار بۆ یاساییکردنی کۆچ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بکرێت و لەمەولا ئاسانتر ڤیزای بازرگانی و خوێندن و پزیشکی بدرێتە هاووڵاتیانی عیراق.
هاوکات ئەوەشیان ئاشکرا کرد، زیاتر لە 26 هەزار کۆچەری عیراقی لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە رەتکراونەتەوە و بڕیارە سەرجەمیان لەو وڵاتە دەربکرێن، تەنیا لەساڵی 2022 ئەڵمانیا 77 کۆچەری راستەوخۆ بۆ عیراق ناردووەتەوە. هەروەها زۆرترین ئەو کۆچەرانی ئەڵمانیا رەتیان دەکاتەوە، کۆچەرە عیراقییەکان.

سەرچاوە: DW

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان