پەیامی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ رۆژی ئاڵای کوردستان

01:29 - 2023-12-17
کوردستان
285 جار خوێندراوەتەوە

ئاڵای کوردستان، رەمزی شکۆ و شانازی هەموو کوردێکە، ساڵەهایە خەبات دەکەین و قوربانی دەدەین لەپێناوی شەکانەوەی ئەم ئاڵایەدا.
لە هەموو سەردەمە جیاوازەکاندا، لە بەرامبەر رژێمە دیکتاتۆرەکان و داگیرکەراندا، پێشمەرگە بە خوێن بەرگری کردووە لە خاک و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، هەزاران شەهیدمان داوە لەم پێناوە و خەبات بەردەوامە لەپێناوی خاک و شەکانەوەی ئەم ئاڵا پیرۆزەدا.
ئەمڕۆ، دەرفەتێکی زێڕین هاتۆتە پێش بۆ دانیشتوانی کەرکوک و خانەقین، شەنگال و دوز و سەرجەم ناوچە کوردستانییەکان، بە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان رۆحی شەهیدان شاد بکەن و ئاڵای کوردستان بشەکێننەوە و کوردستانی بوونی کەرکوک دووپات بکەنەوە.
لەم رۆژە پیرۆزەدا، هەموومان دەست لەسەر سینگ بەرامبەر گڵکۆی سەربەرزی شەهیدان و لەپێناوی هەمیشە شەکانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان خەبات دەکەین تا دواسات بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانمان.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان