بڵێسە جەبار فەرمان: پشتیوانی كەسوكاری شەهیدان دەبین

10:31 - 2023-12-18
کوردستان
362 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ سنووری كەلار و خانەقین، بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران، سەردانی ژمارەیەك خانەوادەی سەربەرزی شەهیدی كرد.
لەمیانی سەردانەكەدا، كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران و مەڵبەندی گەرمیان هاوڕێیەتییان دەكرد، تاوتوێی بارودۆخ و گوزەرانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان كرا و لەنزیكەوە گوێبیستی خواست و داواكارییەكانیان بوون. لای خۆیەوە بڵێسە جەبار فەرمان، ئامادەیی هەموو جۆرە پاڵپشتی و پشتیوانییەكی بۆ دەربڕین.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان