رزگار حاجی حەمە: پارێزگاری کەرکوک مافی یەکێتی دەبێت

02:19 - 2023-12-19
کوردستان
405 جار خوێندراوەتەوە

بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو رێژەی دەنگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێژەی 90٪ بەرزبووەتەوە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش دەڵێت: "بەپێی ئەنجامی دەنگەکان پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی یەکێتییە".
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "دەنگەکانی یەکێتی بەڕێژەی 90٪ بەرزبووەتەوە و بەپێی ئەنجامی دەنگەکانیش پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی یەکێتییە". وتیشی: "یەکێتی نیوە زیاتری دەنگەکانی سنووری کەرکوکی بەدەستهێناوە، هەرچەندە بەهۆی پەرتەوازەیمان دەنگی کورد زۆر فەوتا، بەڵام ئێستاش دەتوانین یەکڕیزی دروست بکەین".
راشیگەیاند:" وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی کاری پێکەوەیین لەسەرجەم ناوچەکان".
رزگار حاجی حەمە ئاماژەی بەوەشکردووە:" ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی لەکەرکوک تا ئێستا 110 هەزار دەنگی تێپەڕاندووە و لە ئەنجامی 50٪ی جیاکراوەی دەنگەکان پێنج کورسی بەدەستهێناوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە دەنگدانی تایبەتیشدا کە رۆژی 16-12-2023 بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کرا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکان زۆرترین دەنگەکانی بەدەستهێنا.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان