زیاد جەبار: یەكێتی دەیەوێت پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان

09:57 - 2023-12-26
کوردستان
310 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لەوادەی خۆیدا

 

 

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند: یەكێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لەوادەی خۆیدا، تەئكیدیش دەكەینەوە «پێویستە پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت لە پەرلەمان».
زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا بكرێت، وتیشی: جیاوازیی یەكێتی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوە بووە لە سەرەتای خولی پێنجەمی پەرلەمانەوە بەردەوام جەختمان لەوە كردۆتەوە لەهەر ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەر پێكهاتەیەك هەبێت خۆیان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بكەن لە پەرلەمانی كوردستان و دەمانەوێت مەسیحییەكانی سلێمانیش نوێنەری خۆیان هەبێت لە پەرلەمان.
لەبارەی ئەو سكاڵایەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان لەبارەی پێنج مادە لە یاسای هەڵبژاردن ئاڕاستەی دادگای فیدراڵییان كردبوو، رایگەیاند: بەو هیوایەین بڕیاری دادگای فیدراڵی كە لە 27ی ئەم مانگە دەدرێت، بە دڵی هەموولایەك بێت و لە بەرژەوەندیی گشتی بێت، چونكە داواكەی یەكێتی بۆ بەرژەوەندیی گشتییە و لەپێناوی خزمەتی خەڵكی هەرێمی كوردستانە بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە.
 
PUKMEDIA

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان