واز لەگۆشت خواردن بهێنن

07:45 - 2022-05-29
ژینگە
508 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی توێژینەوە زانستییەکان دەریان خستووە کەسانی گۆشت خۆر تەمەنیان کورتە و لە ژیانیان تووشی زۆر نەخۆشی دەبن، بەپێچەوانەی ئەو کەسانەی کە رووەکین تەندروست و لەش ساغ ترن.
توێژینەوەیەکی تازەی نەرویجی سەلماندویەتی وازهێنان لە گۆشت خواردن و خوو دانە سەوزەوات تەمەنی مرۆڤ چەند ساڵێک درێژتر دەکات، پسپۆڕان ئەزموونیان لەسەر ژمارەیەک کەس کردووە و چەند ساڵێکی خایاندووە بۆیان دەرکەوتووە، پیاوان ئەگەر لە تەمەنی 20 ساڵییەوە واز لە گۆشت خواردن بهێنن و سیستمی خۆراکی خۆیان بکەنە رووەکی ئەوا 13 ساڵ و کچان و ژنانیش 10 ساڵ لە تەمەنیان زیاتر دەبێت.
داڤید کاتز پزیشک و شارەزای بواری خۆراک یەکێکە لەو توێژەرانە و دەڵێت: ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن و رووەک و سەوزە و ئەو خواردەمەنییە تەندروستانە دەخۆن کە مادەی کیمیاویان تێدا نییە و تازە و تەڕ و بڕن ئەوانە کەمتر تووشی نەخۆشی دەبن، بەڵام ئەو کەسانە عاشق بە گۆشتن و زۆر دەیخۆن هەمیشە ساز و ئامادەن بۆ توشبوون بە  نەخۆشی جۆرا و جۆر و لاوازی بەرگری لەش.
روون بۆتەوە جۆرەکانی خواردەمەنی کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر تەمەن هەیە، گۆشت سوودی کەمترە و پاقلەمەنی و سەوزەوات و چەرەزات میوەکان باشترن، لەبەرئەوەی رێگرن لە توشبوون بە نەخۆشی و بەرگری لەش و توانا و هێز لە کەسەکاندا زیاد دەکەن و هۆکارن بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ.

سەرچاوە: CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان