سێ کاندیدەکەی هەڵبژاردنی تایوان کێن و بۆچی گرنگن؟

12:27 - 2024-01-08
جیهان
202 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لە 13ی  تشرینی دووەمدا هەڵبژاردنی سەرۆک و پەرلەمانی نوێ لە تایوان بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردنەکە لەسەر ئاستی جیهان گرنگی زۆری پێدەدرێت.
لەم هەڵبژاردنەدا سێ کەس کاندیدن بۆ سەرۆکایەتی کە یەکێکیان لای چینگ تی، کاندیدی پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتە و دژی لێکنزیکبوونەوەی چین و تایوانە و بە پشتیوانی ئەمریکا دادەنرێت.
کاندیدی دووەم، بەناوی هۆ یو-یە لە پارتی کۆمیتانگ، بە نزیک لە چین هەژمار دەکرێت و پشتیوانی یەکگرتنەوەیە لەگەڵ چیندا.
کاندیدی سێیەم ناوی کوو وێن-جیە، لە پارتی گەلی تایوانی کە ئەم پارتە دژی هەردوو بەرەکەیە و دەیەوێت تایوان خاوەنی سیاسەتێکی سەربەخۆی خۆی بێت.
هەر بۆیە هەڵبژاردنەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گرنگی زۆری پێدەدرێت، بەو پێیەی بەشێکە لە ململانێی ئەمریکا و چین لە ناوچەکەدا.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان