لە درێژەی كار و چالاكییەكانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەنتەری (ئۆلف پالمێ)ی سویدی کرا کە بەشێك لە نوێنەرانی سەنتەرەكە بەشێوەی سەرهێڵ ئامادەبوون و زیاتر لە دوو كاتژمێری خایاند.
ئامانج لە كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی كار و پڕۆژەكانی رابردوو و دەرفەتەكانی بەیەكەوە كاركردن بوو لە دهاتوودا. هەردوولا هاوڕابوون پەرە بەكاری هاوبەش و پێكەوەیی بدەن. لەو چوارچێوەیەدا باسی پڕۆژەیەكی هاوبەشی راهێنان كرا لە بواری پێگەیاندنی كادرانی یەكێتیدا.
لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسی مەڵبەندی دیراسات بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی سەنتەرەكە كرد و سوپاسیكردن بۆ كار و پڕۆژەكانیان و ئامادەیی مەڵبەندی بۆ دەربڕین بۆ كاری هاوبەش لەبواری توێژینەوەی سیاسیدا.