دوێنێ، بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران، بەهاوڕێیەتیی ئەنوەری مامەڕەشە كارگێڕی مەڵبەندی شارەزوور، ژمارەیەك كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی لە پێنجوێن بەسەركردەوە.
لەمیانەی بەسەركردنەوەكاندا، بڵێسە جەبار فەرمان لە نزیكەوە چاوی بە كەسوكاری شەهیدان كەوت و گوێبیستی داواكارییەكانیان بوو. لێپرسراوی مەكتەب، تیشكی خستەسەر خەبات و قوربانیدانی ئەو بنەماڵە بەڕێزانە و وتیشی: پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین و لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ خزمەتكردنی زیاتری بنەماڵەی شەهیدان.