بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی دكتۆرای سەربازی بەدەستدەهێنێت

11:01 - 2024-01-19
کوردستان
326 جار خوێندراوەتەوە

پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە ئێستا ئەفسەرێكی پلە باڵایە، بۆ یەكەمجار لەمێژووی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری سەربازی بەدەستهێنا.
لیوا روكن كارزان شەقلاوەیی، لەبارەی بەدەستهێنانی بڕوانامەكەیەوە رایگەیاند:،توانیم وەك یەكەم ئەفسەری پلەباڵا لە مێژووی وەزارەتی پێشمەرگەدا بڕوانامەی دكتۆرا لە بواری سەربازیدا بەناونیشانی (مێژووی سەربازی) بەدەستبهێنم".
وتیشی، وەزارەتی پێشمەرگە لەپاڵ شارەزایی و لێهاتوویی ئەفسەرەكانیدا، پێویستی بە بەرزكردنەوەی توانای زانستی و ئەكادیمی ئەفسەرانی هەیە، بۆ ئەوەی لەڕوی زانستی و سەربازی و رێكخستنی هێزەكانەوە بتوانن خزمەتی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن.
لەوچوارچێوەیەدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند،وەكو وەزارەتی پێشمەرگە شانازییە بۆمان  كە ئەفسەرێكی باڵای ئێمە ئەو بڕوانامە پڕ بەخششە بەدەستبهێنێت".
لەكۆتایی مەڕاسیمەكەشدا، لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە، بڕوانامەی رێزلێنانی وەزارەتی پێشمەرگە  بە لیوا روكن  كارزان بەخشرا.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان