بێجگە لە هۆڵی دیدارەکە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش رای سەنگینیان تیایە

12:47 - 2022-05-30
ڕاپۆرت
646 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتی مۆنیتەرینگ
دیداری یەکێتی فۆکەسی سەرەکی شەقامی سیاسی، دیپلۆماسی، میدیایی ناوخۆ و دەرەوەی بۆ خۆی کێشکردووە. بابەتی گەرمی هەموان یەکێتی و یەکێتییەکانە. لەناوەندە رەسمییە سیاسییەکانیشەوە چاوەکان لەسەر جووڵەی یەکێتی لاناچن. بایەخی ئەم دیدارە و بە هەندوەرگرتنی را و سەرنج و رەخنەکان بۆ یەکێتی گرنگە، بۆیە تەنیا لە بازنەی را و سەرنجی یەکێتییەکان خۆی قەتیس ناکات و دەپەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی را و سەرنج و رەخنەی هەموان. لەم چەند رۆژەدا بابەتی گەرمی سۆشیال میدیاش دیدارەکەی یەکێتییە. ئەم سەکۆیانە، وەک هۆڵی گفتوگۆکان جمەیان دێت و را و سەرنجە جیاواز و ئومێد بەخشەکانی لەخۆ گرتووە. هەموان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەم دیدارە پێدانی رۆڵی زیاترە بە کادرەکانی حزب بۆ داڕشتنی سیاسەتی یەکێتییەکان. ئەوەش سەلماندنەوەی ئەو راستییەیە کە یەکێتی حزبی راوبۆچوونی جیاواز و رەخنە و پێشنیازەکانە.
لەسەکۆی فەیسبووک کاروان گەزنەیی نووسیوێتی: دیدارێک بە رەخنە لەخۆگرتن و بەخۆداچوونەوە بۆ چاکردن و چارەسەرکردنی کێشە گشتییەکان بە ئامانجی رەنگڕێژکردن و داڕشتنی سیاسەتێکی هەمەلایەن بۆ شێوازێکی نوێی کارکردن بۆ یەکێتی.
(دیداری یەکێتی دیداری هەموو یەکێتییەکانە) ئەمە بۆچوونی شلێر غەفوور ژاژڵەییە کە لە واڵی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە. مەریوان نەسرەدین-ش نوسیووێتی: یەکێتییەکان دڵسۆزانە دید و پێشنیازەکانی خۆیان بۆ پێشخستنی حزبەکەیان پێشکەش دەکەن. ئەم رۆژانە بۆ یەکێتی و ئایندەی کارکردنی چارەنووسسازە. لەلایەک هەزاران رەخنە و پێشنیاز شەن و کەو دەکرێن و لەلایەکیترەوە پێگەکانی حزبێکەیان بەهێزتر دەکەنەوە و هەموو کادر و هەوادار و لایەنگرانیان بۆ خەباتی داهاتوویان جۆش دەدەنەوە. بڵند ساڵح لە پێگەی خۆی دەڵێت: ی.ن.ک حزبێکی زیندووە و بەردەوام گۆڕانکاری دەکات و خۆی نوێ دەکاتەوە، چاکسازی دەکات و حزبێکی راچڵەکێنەرە بۆ دۆست و دوژمن. هەروەها کۆژین هەمید نووسیوێتی: دەبێت گشت بەرپرسانی ی.ن.ک. وەفا و رێزی گشت یەکێتییەکان بگرن تا ئەم جەماوەرە وەفادارە لەدەست نەدەن. بژی ی.ن.ک گەشبینم بەهەنگاوە نوێکان.
سەرەڕای رای رەخنەگرانە بۆ یەکێتی و دیدارەکە کەحاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام دەرخستنی ئەو راستیەشە کە یەکێتی هێشتا توانای شاراوەی زۆری هەیە بۆ داهێنان و نوێکردنەوە و گۆڕانکاری بەرچاو بۆ کۆمەڵگە.

 

#دیداری یەکێتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان