ئەڵمانیا مەرجەکانی پێدانی رەگەزنامە بە پەنابەران ئاسان دەکات

10:54 - 2024-01-20
جیهان
261 جار خوێندراوەتەوە

ئەڵمانیا مەرجەکانی پێدانی رەگەزنامە بە پەنابەران ئاسان دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران خێراتر دەکات.
پەرلەمانی ئەڵمانیا، ھەموارکردنی یاسایەکی پەسەند کرد کە سیاسەتی پەنابەری وڵاتەکەی توندتر دەکات، بە پاساوی ئەوەی  زیادبوونی ژمارەی پەناخوازی لە ساڵی رابردوودا 50%ی تێپەڕاندووە، جگە لە پێشوازیکردن لە یەک ملیۆن پەنابەری ئۆکرانی.
بەڵام یاساکە، مەرجەکانی پێدانی رەگەزنامەی سووک کردووە و پەناخوازان دوای تەنھا پێنج ساڵ مانەوەدا لەو وڵاتە لەبری هەشت ساڵ دەتوانن بنە خاوەنی رەگەزنامە، ھەروەھا یاساکە رێگە بە کەسانی دیکە دەدات بۆ بەدەستھێنانی دوو رەگەزنامە، لە کاتێکدا دوو رەگەزنامە تا ئێستا تەنھا بۆ ھاووڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا و سویسرا سنووردارە.
نانسی ڤیزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، سەبارەت بە رەشنووسی یاساکە وتی، "یاساکە دڵنیایان دەکاتەوە لەوەی ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان لە وڵاتەکەیاندا نییە، ناچارن بەخێرایی بەجێی بھێڵن".
جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئەو کەسانەی زیاتر کە داواکارییەکانیان رەتکراونەتەوە دیپۆرت بکرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوە بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستە لە ئەڵمانیا وەربگیرێن، بەوتەی خۆی، ئەوانەی لە شەڕ و تیرۆر ھەڵدێن دەتوانن حساب بۆ پشتیوانی ئەڵمانیا بکەن.
رێکارە پەسەندکراوەکان دەسەڵاتی نوێ بە پۆلیس دەدەن بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان پێدراوە ئەگەر نا لەماوەی 28 رۆژدا دەستگیر دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان