بەھەوڵی قوباد تاڵەبانی بەنزینی 690 دیناری دەگاتە سلێمانی

03:17 - 2022-05-30
کوردستان
789 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندوە، لە چەند رۆژی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عیراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عیراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لەڕێگەی وێستگەکانەوە بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت.
وتیشی، بەڵێن دراوە رۆژانە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە لە بەغداوە بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوام بێت بۆ ئەمەش سوپاسی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەکەین.

# بەنزین

بابەتە پەیوەندیدارەکان