لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کەمال کەرکوکی فەرماندە هەڵاتووەکەی پارتی لە کەرکوک وەک پیشەی هەمیشەیی دووبارە پەلاماری یەکێتی داوەتەوە و ئەیەوێ ئەو شکست و نەهامەتیانەی کە بە سەر خەڵکی کەرکوک و کوردستاندا هێناویانە بشارێتەوە.
لەلای یەکێتی سەرشۆڕی ئەوەیە کاتێک لە کەرکوک دەسەڵاتدار بووبێتی، و پلە و پۆستت هەبوو بێ، و داهات و قووتی خەڵکەکەیت بە تاڵان بردبێ، و دواتریش کە کەوتنە تەنگانە و نەهامەتی بەجێیان بهێڵیت!؟
لەلای یەکێتی سەرشۆڕی ئەوەیە لە کاتی شاڵاوی تەعریب و نەهامەتی خەڵکی خۆت بەجێبهێڵیت و داتریش بۆ سواڵی دەنگ و کورسی بگەڕێیتەوە ناویان!
لە لای یەکێتی سەربەرزیی ئەوەیە؛ لە کاتی نەهامەتی لەگەڵ میللەتەکەی خۆتدا بمێنێتەوە و رووبەڕووی شاڵاوی تەعریب و راگواستن و نەهامەتییەکان ببیتەوە و بەرگریان لێ بکەیت و بەجێیان نەهێڵێت!
نەک وەکو پارتی و فەرماندە هەڵاتووەکەی کەمال کەرکوکی کە لە قوشتەپە و هەولێرەوە مزایدە بە سەر کەرکوک و کەرکوکییەکاندا ئەکەن و تەنها بۆ پلە و پۆست و کورسی کەرکوکیان ئەوێ و دواتر بە جێیان ئەهێڵن! خۆ یەکێتی هیچ کات کەرکوکی جێنەهێشتووە تا بە سەرشۆڕی بگەڕێتەوە بۆی؟!
هاووڵاتیانی کەرکوک ئاشنان بەم جۆرە لێدوانانە، چونکە ئەوان شارەزای کەسایەتی کەمال کەرکوکین کە چەند فەرماندەیەکی بەزیو و ترسنۆک و بێ ئیرادەیە! و بەردەوام لە کاتی شەڕی داعشدا سەنگەرەکانی داگیر ئەکران، و پێشمەرگە و فەرماندەکانی یەکێتی ئازادیان ئەکردنەوە!!