سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم رایگەیاند، لە بەغدا سکاڵای یاسایی لەسەر پێشێلکارییەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک تۆمار دەکەن.
فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەردانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوکی کرد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەرچیان پێبکرێت بۆ دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز ئەنجامی دەیکەن و لە بەغدا سکاڵای یاسایی لەسەر پێشێلکارییەکانی ئەو گەڕەکە تۆمار دەکەن.
دووپاتیشیکردەوە کە دەبێت پرسی دەستوەردانی سوپا لە کەرکوک بنەبڕ بکرێت.