ئەگەر ترەمپ ببێتەوە سەرۆک!

08:25 - 2024-01-23
جیهان
159 جار خوێندراوەتەوە


کامەران ئەحمەد سلێمان

چانسی ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکاتەوە لە زیادبووندایە و ئەوەش دەتوانێت لێکەوتەی جدی بۆ ئاسایشی ئەوروپا بەدوای خۆیدا بهێنێت، روسیاش لە خەوندایە (خۆی مەڵاسداوە) بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی ناتۆ.

بە گوتەی پیتەر وینینگا، پسپۆڕی سەربازی لە سەنتەری لاهای بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان (HCSS)، خولێکی نوێ وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ ترەمپ لێکەوتەی دوور مەودای دەبێت بۆ وڵاتانی ئەوروپای ناتۆ، دەکرێت هەمان شت کە بەسەر ئۆکرانیادا هات لە وڵاتانی تریش رووبدات.

"ئەگەر دۆناڵد ترەمپ ساڵی داهاتوو ببێتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا - و ئەو چانسەش کەم نەبێت - ئەگەری ئەوە هەیە ئەمریکییەکان ناتۆ بەجێبهێڵن، یان چیتر نایانەوێت گەرەنتی ئەمنی پێشکەش بکەن. ئەو مادەی پێنجەمە کە  دەڵێت، "هێرشکردنە سەر یەک وڵاتی ئەندام بە هێرشکردنە سەر هەموو وڵاتانی ئەندام دادەنرێت و چیتر رێزیان لێناگیرێت”.
وینینگا لە رۆژنامەی هێت بێلانگ ڤان لیمبۆرگی بەلجیکیدا وتی، "ئێمە دابەش دەبین و لاواز دەبین، پوتینیش دەتوانی سوود لەوە وەربگرێت و دەست بەسەر دەوڵەتانی باڵتیکدا بگرێت".

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان