ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
مرۆڤ له سه‌ره‌تای شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام ژینگه پیس ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی داهێنانه‌كانی له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌دا، كه زۆربه‌یان دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بۆ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی زیاد ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا مرۆڤ له ململانێیه‌كی سه‌ختدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێ، كه ژینگه پیس نه‌كات و ببێته جێگره‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی باوی وه‌ك نه‌وت و غاز و خه‌ڵوز، یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه نوێیانه‌ش هایدرۆجینه، به‌ڵام ئه‌ویش به گوێره‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی، زیانه‌كانی بۆ ژینگه كه‌م و زیاد ده‌كات.
هایدرۆجین له ئاو ده‌رده‌هێندرێت و بۆ ده‌رهێنانیشی پێویستی به وزه‌یه، به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره وزه‌یه‌كیش كار ده‌كاته سه‌ر رێژه و جۆری ئه‌و كاربۆنه‌ی له‌گه‌ڵ هایدرۆجینه‌كه‌دا به‌رهه‌م دێت، هه‌ریه‌ك له‌و جۆرانه‌ش ره‌نگێكی هایدرۆجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له هه‌ر شێوازێكی به‌رهه‌مهێنانیشدا ره‌نگێكی جیاواز له هایدرۆجین به‌رهه‌م دێت، وه‌ك هایدرۆجینی سه‌وز، هایدرۆجینی بۆر یان خۆڵه‌مێشی، هایدرۆجینی شین، هایدرۆجینی پیرۆزه‌یی و هایدرۆجینی په‌مه‌یی.
هایدرۆجینی سه‌وز: هه‌ر هایدرۆجینێك پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی به وزه‌ی نوێبۆوه بێت، وه‌ك وزه‌ی با، وزه‌ی خۆر، ئه‌وه كۆدی سه‌وزی بۆ ده‌ستنیشانكراوه و پێی ده‌وترێ هایدرۆجینی سه‌وز، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه له به‌رهه‌مهێنانیدا وزه‌ی نوێبۆوه به‌كار هاتووه و كه‌مترین پیسبوونی ژینگه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هایدرۆجینی بۆر: ئه‌م جۆره هایدرۆجینه له رێگه‌ی سووتاندنی خه‌ڵوز، یان غازی سروشتییه‌وه به‌رهه‌م دێت بۆ چاره‌سه‌ری غازی میسان به هه‌ڵم، ئه‌م جۆره به‌رهه‌مهێنانه‌ی هایدرۆجین، تا ئێستاش له زۆرترین وڵات به‌كار ده‌هێنرێت.
هایدرۆجینی شین: ئه‌م جۆره‌یان به هه‌مان شێوه‌ی هایدرۆجینی بۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه‌ی لێی به‌رهه‌م دێت، چڕ ده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته ژێر زه‌وی، یان له ژێر ده‌ریاوه، زۆربه‌ی جاریش به هایدرۆجینێكی كاتی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی كاتییه، تا ئه‌و كاته‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی هایدرۆجینی سه‌وز فه‌راهه‌م ده‌بێت.
هایدرۆجینی پیرۆزه‌یی: ئه‌م جۆره له هایدرۆجین كه‌مترین كاربۆنی تێدایه و رێژه‌كه‌شی تا ئێستا زۆر كه‌مه، له غازی سروشتی به‌رهه‌م دێت، ئه‌ویش به رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی گه‌رمیی، له‌م شێوازی به‌رهه‌مهێنانه‌دا غازی سروشتی به كانزایه‌كی تواوه‌دا تێپه‌ڕ ده‌كرێت و كاربۆنی ره‌قی لێ به‌رهه‌م دێت، وه‌ك به‌رهه‌مێكی لاوه‌كی له‌گه‌ڵ هایدرۆجینه‌كه‌دا.
جۆرێكی دیكه‌ی هایدرۆجین، هایدرۆجینی په‌مه‌ییه، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره‌یان پشت به شیكردنه‌وه‌ی كاره‌بایی ده‌به‌ستێت، كه له رێگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه به‌رهه‌م دێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز