ئامادەکردنی/ ئه‌رسه‌لان حه‌سه‌ن
ئه‌گه‌رچی جیهانی عه‌ره‌ب چەند ره‌وتێکی جۆراوجۆری چه‌پی پڕوپاگه‌نده‌كه‌ری بۆ ماركسیزم هه‌بووه، به‌ڵام هیچ كامیان نه‌یاتوانیووە ئه‌و ئایدیۆلۆژییه له ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌دا بچه‌سپێنن. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا کە ئایین به‌شێكه له شووناس و كه‌لتورەکەی، ماركسیزم به ئایدیۆلۆژییه‌كی هاورده كرا‌و، ئه‌وروپی و ئیلحادی داده‌نرێت.
به پاشه‌كشه‌كردنی سۆڤیه‌ت و شكستی ئه‌زموونه‌كانی سۆشیالیزم له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا، ماركسیسته عه‌ره‌به‌كان خۆیان لەبەردەم ئاڵەنگاریی فیكری گه‌وره‌دا بینییه‌وه.
په‌یوه‌ندیی سنووردار هه‌تا بیسته‌كان
سه‌میر ئه‌مین پێیوایه ماركسیزم له جیهانی عه‌ره‌بدا «وه‌رگێڕدراوه، به‌ڵام به عه‌ره‌بی نه‌كراوه». پێیوایه ئه‌و ره‌وته فیكرییه «نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی به ریشه ناوخۆییه‌كانه‌وه بكات». ئه‌م ئابووریزانه باوه‌ڕی وایه پرسی ریشه ناوخۆییه‌كان پێگه‌ی سه‌ره‌كییان له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ماركسیزمی سه‌ربه‌خۆدا هه‌یه.
ماركسیزمی ره‌سه‌ن، زاده‌ی سێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌وروپی بوو، كه ئه‌نگڵس و لینین به پێی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی ئه‌ڵمانی، ئابووری سیاسی ئینگلیز و سۆشیالیزمی خه‌یاڵی فه‌ڕه‌نسی بوونیادییان نابوو. هه‌ر بۆیه، نه‌ریتی پۆپۆلیستی جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی روسیا سه‌رچاوه‌یه‌كی ماركسیزمی بوو، لینین و هاوڕێكانی له دۆخی تایبه‌تی روسیای قه‌یسه‌ری، هه‌ڵییان چنیبوو.
عه‌ره‌به‌كان تا پێش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1917 و دروستبوونی كۆمینترن له ساڵی 1919، په‌یوه‌ندییان به ماركسیزمه‌وه سنووردار و به‌ره‌نجامی كاری ژماره‌یه‌ك له رووناكبیران بوو، وه‌ك سه‌لامه موسای میسری (1887-1958)، هه‌وڵیدابوو بنه‌ما ریفۆرمخوازانه‌كه‌ی جۆرج بێرنارد شۆ و ئایدیای شۆڕشگێڕی كارڵ ماركس پێكه‌وه ئاشت بكاته‌وه. ئه‌م نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه له ساڵی 1920، به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاگایی و هه‌مواركردنی رێگه بۆ سۆشیالیزم له دامه‌زراندنی حزبی سۆشیالیستی میسری به‌شدار بوو، پاشان به چوونه ناو ئه‌م حزبه‌وه دژی كۆمینترن و گۆڕینی ناوی حزبه‌كه بوو.
له راستیدا له بیسته‌كان ئه‌و حزبه كۆمۆنیستانه له‌چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌ركه‌وتن و ماركسیزمییان به‌م ناوچه‌یه له‌جیهاندا ناساند، ئه‌م حزبانه ده‌ستوبرد هاوبیری «ماركسیزمی سۆڤیه‌ت» بوون و تیۆره‌كانی ماركسییان له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی لینینستی خسته‌ڕوو. له كاتێكدا لینینیزم به‌ده‌ستی ستالین رۆحی دیالێكتیكی خۆی نه‌ما و بۆ باوه‌ڕێكی وشك گۆڕا، كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو حزبه چەپەکانەوە هه‌بوو.
به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له شرۆڤەکارانەوە، هاوبیری حزبه كۆمۆنیسته‌كانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆپییەی سۆڤیه‌تی ماركسیزم، ئاماژه‌یه‌ك له «گوێڕایه‌ڵی» نه‌بوو، كه «ناوه‌ند»ێكی به‌هێز به‌سه‌ر «مانگه» لاوازه‌كاندا سه‌پێنرابێت. له راستیدا پرسه‌كه زۆر ئاڵۆزتره. حزبه عه‌ره‌بییه‌كان وه‌ك زۆربه‌ی گروپه كۆمۆنیسته‌كان له‌جیهاندا، تا شكستی ئه‌زموونی «سۆسیالیزمی واقیعی» قه‌ناعه‌تییان كردبوو ئه‌م نوسخه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌م له ئاستی تیۆری و هه‌م كرداری ماركسیزمی ره‌سه‌ن، نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات. پاشان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری لۆژیكی باڵاده‌ست به‌سه‌ر ئینته‌رناسیۆنالی كۆمۆنیستیدا، كه به گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م گریمانه‌یه بوو، به پله‌ی یه‌كه‌م، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر، به دروستبوونی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی به‌رایی قۆناغێكی نوێی هاواتای گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارییه بۆ سۆشیالیزم له ئاستی جیهان، پاشان به پله‌ی دووه‌م، دامه‌زراندنی كه‌مپه‌كان و ئینته‌رناسیۆنالی سۆشیالیستی پاش جه‌نگی دووه‌می جیهان، گۆڕانی به‌رده‌وامی باڵانسی نێوده‌وڵه‌تی به قازانجی سۆشیالیزم خێرا و سه‌رمایه‌داری نغرۆی قه‌یرانێكی جیهانی كرد، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به درێژایی كات ترسناكتر بێت. دواجار، سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و پێشكه‌وتنه‌كانی «سۆشیالیزمی واقیعی»، ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریی نیشتمانی له ئاسیا و ئه‌فریقا به‌هێز كردووه.
به‌مجۆره كۆمۆنیسته‌كان ئامانجی شه‌ڕه‌كانی ماركسیستی عه‌ره‌به‌كانیان پێناسه كرد: ئاڵەنگاری ئیمپریالیزم و پڕۆژه‌كانی له ناوچه‌كه، به تایبه‌تی پڕۆژه‌ی زایۆنی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی به ناوه‌نده‌كانی سه‌رمایه‌داری بۆ به‌هێزكردنی پێشكه‌وتنی جیهانی. ئه‌و ئامانجانه بوون كه له چه‌مكی «شۆڕشی دیموكراسی نیشتمانی»دا جێیكراوه‌ته‌وه و ئاڕاسته‌ی ره‌وتی سیاسی‌یان بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دروستبوونی سۆسیالیزم ئامانجی راسته‌وخۆیان نه‌بێت، تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م شۆڕشانه‌یان به «ئاماژه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی قۆناغێك» ده‌زانی، كه تایبه‌تمه‌ندی په‌ڕینه‌وه‌بوو له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ سۆشیالیزم له‌ئاستی جیهانیدا. وایانده‌زانی هه‌نگاوی گیراوه‌به‌ری بۆرژوازییه نیشتمانییه‌كان «پێشكه‌وتوو» سه‌ریان كێشاوه بۆ فراوانی چینی كرێكار و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نوێ، كه ببووه هاوپه‌یمانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت. به رای ئه‌وان، ره‌خساندنی بارودۆخی په‌ڕینه‌وه بۆ سۆسیالیزم له رێگه‌ی به‌نیشتمانیكردن، ریفۆرمی زه‌وی، به‌پیشه‌سازیكردن و په‌روه‌رده‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌بێت.
سه‌ربه‌خۆ نه‌بوون
به گشتی عه‌ره‌به‌كان به هۆی هاوبیری ماركسیزمی سۆڤیه‌ت، نه‌یانتوانی ماركسیزم به سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌م بهێننه‌وه.
ده‌كرێت ئه‌م نه‌توانینه به‌م واقیعه روونبكه‌ینه‌وه كه ماركسیزمی كۆمۆنیسته عه‌ره‌به‌كان په‌یوه‌ندییان به ئایدیای رۆشنگه‌ری، به‌هاكانی مۆدێرنیته و ئامڕازی به‌دیهێنانی نه‌مابوو، كه‌چی دوو ره‌وتی فیكری پشتیوانیان له‌م ئایدیایه ده‌كرد: ریفۆرمخوازانی ئایینی و لیبراڵه سیكۆلاره‌كان. بۆ هه‌ردووكیان، پاشكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌به‌كان له‌لایه‌ك بۆ نه‌زانی ده‌گه‌ڕایه‌وه كه كۆسپی به‌رده‌م ناسینی ئایین و زیادبوونی ده‌مارگیری و له لاكه‌ی دیكه، به‌هۆی سته‌مكارییه‌وه، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تێك بوو كه نادادپه‌روه‌ری، گه‌نده‌ڵی و ئازاری رووناكبیرانی لێده‌كه‌وته‌وه.
پاشان ریفۆرمخوازان و سیكۆلاره‌كان باوه‌ڕیان به ره‌هه‌ندی جیهانی مۆدێرنێته‌ی زاده‌ی خۆرئاوا و وزه‌ی له ئاڤێرۆیزمی لاتینییه‌وه وه‌رگرتبوو (مه‌به‌ستی ئیبن ئه‌لڕوشده). ئه‌م بیرمه‌ندانه به ئاواتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دواكه‌وتوویی جیهانی عه‌ره‌ب، بانگه‌شه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌یان كرد كه مۆڵه‌تی پێشكه‌وتنی به‌وی دیكه و دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن دابوو: ئازادی تاك، زانینی عه‌قڵانی، دادپه‌روه‌ری وه‌ك «بنه‌مای حكومه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خه‌ڵك»، بۆ هه‌موان له به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیزمی یەکخەری خه‌ڵك له پابه‌ندبوون به نیشتمان به‌بێ جیاوازی ئایینی، تایفی و بۆنه‌كان، جیایی ئایین له حكومه‌ت، خۆشویستنی كار و هه‌وڵدان وه‌كو «سه‌رچاوه‌ی سامان» بۆ كۆمه‌ڵگه، به راگه‌یاندنی ئه‌م به‌هایانه، لایه‌نگرانی ئه‌م ره‌وته به‌شداریی كارایان له به‌گژداچوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری و گشتاندنی په‌روه‌رده‌ی مۆدێرندا هه‌بوو. هه‌وڵیان بۆ به مۆدێرنكردنی زمانی عه‌ره‌بی و یه‌كسانكردنی زاراوه مۆدێرنه‌كان، یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگنامه و وشه‌نامه‌ی زمانی عه‌ره‌بیان نووسی و له دامه‌زراندنی رۆژنامه‌كان و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه كه‌لتوری – كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆڵی پێشه‌نگییان هه‌بوو.
خۆ به‌خاوه‌نزانینی به‌هاكانی مۆدێرنیته
شۆڕشه كه‌لتورییه‌كه‌ی پارێزه‌رانی رۆشنگه‌ری به‌رده‌وام بوو. به‌ها مۆدێرنیته‌كان له ئه‌رشیفی مێژوودا مانه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد و له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی قووڵنه‌بووه‌وه، ده‌بێت بڵێین هه‌رگیز ئیستعماری ئه‌وروپی ترسی له هاورده‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی باو بۆ مۆدێرنیته نه‌بوو، كه له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بوو. به‌نۆره‌ی خۆی، بازرگان و خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی رابه‌ری جووڵانه‌وه‌ی نیشتمانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی گرتبووه ئه‌ستۆ، نه‌یانوێرابوو له‌رێگه‌یه‌كدا هه‌نگاو بنێن، په‌یوه‌ندییه باوه‌كانی بباته ژێر پرسیار، كه گره‌نتی به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تی و سه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان بوو، بۆ به‌مۆدێرنكردنی په‌یكه‌ری سیاسی حكومه‌ت، خۆیان له چه‌ند رێكارێكدا سنووردار كرد.
چینی مامناوه‌ند دوای سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، هه‌ستییان نه‌كرد چه‌سپاندنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، هاورده‌كردنی چه‌ند هه‌نگاوێكی رواڵه‌تی مۆدێرن له‌ستراكچه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووری و گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی ئاڵۆزی «سیكۆلاریزم»، بۆ گەره‌نتیكردنی پێشكه‌وتن به‌س نه‌بوو. به‌قبووڵكردنی به‌شێك له به‌هاكانی مۆدێرنیته، له چه‌مكی واقیعی به‌تاڵییان كردنه‌وه. له ئازادی، ئه‌وان ته‌نها ئازادی میلله‌تان و له یه‌كسانی هۆكارێك بۆ كۆتاییهێنان به نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان چینه‌كان ده‌یانبینی، نه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌ت له‌و ناوه‌ندانه‌ی هه‌موو هاووڵاتییه‌كانی له به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌كسان بن.
به وته‌ی ئه‌مین سه‌مین، ده‌بێت پڕۆژه‌ی سۆشیالیزمی داهاتوو پشتبه‌ستوو بێت به ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رمایه‌داری، له‌بواری مادی و ئازادی تاك و دیموكراسی سیاسی و ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و جیهانیتر به‌م چه‌مكانه‌ی مۆدێرن بدات. گۆڕانێك كه له‌به‌رایی نه‌وه‌ده‌كان روویدا و هاوكات به شكانی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی عه‌ره‌بی، سه‌لماندی بارودۆخ بۆ سۆشیالیزم ته‌نها له ناخی سه‌رمایه‌داری به‌رده‌سته، نه‌ك له‌پچڕانی له‌گه‌ڵی. سۆشیالیزم پڕۆژه‌یه‌كه بۆ گه‌شه‌كردنی مۆدێرنیته، به هه‌ر شێواز و رێبازێك بێت، واتە پۆست مۆدێرنێته هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ی كۆمۆنیستی یۆتۆپیاییه كه كارڵ ماركس وێنای كردووه.
عه‌بدوڵڵا لارویی باوه‌ڕی وایه له روانگه‌ی مێژووییه‌وه ئه‌ركی بۆرژوازی نیشتمانییه.
ده‌بێت ماركسیسته عه‌ره‌به‌كانی پابه‌ند به ئایدیالی سۆشیالیزم له‌قۆناغی هه‌نووكه، پێگه‌ی تایبه‌تی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی مۆدێرنیته بده‌ن. وه‌ك په‌نابردنه‌به‌ر فه‌رمانڕه‌وایی عه‌قڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سیكۆلاریزم. سیكۆلاریزمێك كه نه دوژمنی بیروباوه‌ڕ و ئایینه و نه ئایدیۆلۆژیای رزگاری، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك بنه‌مای عه‌قڵانییه بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا به‌خراپ سوودوه‌رگرتنی سیاسی له ئایین، سه‌رلێشێوانه له نێوان ئایین و زه‌مان و ئه‌ركی خۆیانه له دیارده‌یه‌ك رابپه‌ڕن، مه‌ترسی زیانگه‌یاندنی به كۆمه‌ڵگەی هه‌یه. ده‌بێت به سیكۆلاریزه‌كردنی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی په‌ره به‌مۆدێرنێك بده‌ن، كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن پێی بگه‌ن.
ده‌بێت ماركسیسته عه‌ره‌به‌كان له ئایدیای خۆیانەوە بۆ سۆشیالیزم، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌هایانه به‌هێز بكه‌ن و دیموكراسی به به‌های فره ره‌هه‌ندی بزانن كه لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی سنووردار ناكرێت، به‌ڵكو لایه‌نه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی ده‌گرێته‌وه. له راستیدا، تا دیموكراسی به پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌به‌سترێته‌وه، به‌نیوه‌چڵی ده‌مێنێته‌وه.
تێڕوانینێكی جێی باس
ده‌بێت له‌بیرمان بێت خه‌باتی عه‌ره‌به‌كان ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌یه، كه له په‌یوه‌ند به خه‌بات بۆ رزگاركردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی داگیركراو و رێگه‌چاره‌ی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئایدیای فه‌له‌ستین، نه‌مانی سه‌ربازی ده‌ره‌كی، گەره‌نتیكردنی مافی باڵاده‌ستی گه‌لان به‌سه‌ر سامانی سروشتییان و هێنانه كایه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كی دیموكراسی له نێوان وڵاتاندایه. كه‌وایه ده‌بێت ماركسیسته عه‌ره‌به‌كان په‌یوه‌ندیی دیالێكتیكی له نێوان ئه‌ركی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراسی له لایه‌ك و په‌یامه نیشتمانییه‌كان له لاكه‌ی دیكه دروستبكه‌ن. چونكه گه‌لێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ پێویستی به هاووڵاتی ئازاده هه‌ستبكات له‌ماڵه‌كه‌یدا باڵاده‌سته. ئه‌م ره‌هه‌نده نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی به‌گژداچوونه‌وه دژبه‌ری وابه‌سته‌بوون به ئینته‌رناسیۆنالیزم نییه، چونكه ئه‌م ره‌هه‌نده گره‌نتی هاوپەیوه‌ندی نێوان هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌یه بۆ جیهانی نوێ تێده‌كۆشن، جیهانێك، نه‌چه‌وساندنه‌وه، نه‌كۆیلایه‌تی، نه‌هه‌ژموونی و نه‌هێرشی دژه ژینگه‌ی تێدایه.
نابێت قه‌یرانی هزری ماركسیسته‌كان له ئاستی جیهانی راگوزه‌ریان به‌واتای ره‌خنه‌ی ماركسیستی له سیستمی سه‌رمایه‌داری بابه‌تییه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه. دواجار ماركسیزم بواری زانستی و فه‌لسه‌فی، ره‌خنه‌یی و رزگارییه و ده‌رككردنی میكانیزمه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری ئاسان كردووه. ئه‌م گۆڕه‌پانه بۆ لێڕوانینی نوێ كراوه‌یه و ده‌كرێت بیر له دیارده‌ی نوێ بكه‌نه‌وه كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مانه‌وه هه‌یه. ئه‌م دیارده‌یه، له بارودۆخی كار و میكانیزمه‌كانی، جیاوازه له تێگه‌یشتنی ماركس بۆ مێژوو، مێژوویه‌ك له‌ژێر كرده‌ی سه‌رمایه‌داری، له ئاستی جیهانی ستاندارده. تێزه كلاسیكه‌كانی ئیمپریالیزم، به‌جێماوی لینین، بووخارین و رۆزا لۆكسۆمبۆرگ، بۆ روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه نوێیه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جیهان به‌س نین. هه‌ربۆیه، گۆڕانكاری قووڵ له ستراكچه‌ری چینی كرێكار، به سه‌رهه‌ڵدانی زانست وه‌ك هێزێكی راسته‌وخۆی به‌رهه‌مهێنان، گۆڕانكاریی رایه‌ڵه‌یی و ئۆتۆماتیكیكردن، چه‌مكی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆشیالیستی شۆڕشگێڕیی له بنه‌ڕه‌ته‌وه گۆڕیوه.
* مێژوونووسی فه‌له‌ستینی، سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی فه‌له‌ستین (به‌یرووت).
سه‌رچاوه/ orientxxi