خەبات و تێكۆشانی مامە ریشە و هاوڕێكانی لەیادناكەین و بە رێز و وەفادارییەوە یادی مێژووی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان لەپێناوی كوردستاندا دەكەینەوە.
مامە ریشە ئەفسانەیەك بوو لە ورە و سیمبوولێك بوو بۆ ئازایەتی، ئەو لە هەناوی پۆلایینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هەڵقوڵا و مێژوویەكی پڕ لە شانازیی بۆ خۆی و یەكێتییەكەی نووسیووە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەند بە خوێنی شەهیدان و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكی كوردستانی داوە، لە خەبات بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەكی گەشتر و ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكی كوردستان بەردەوامدەبێت.
دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان