ئه‌لیخاندرا ئه‌لگۆرتا
لە عەرەبییەوە: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
فابیۆ به پاسكیله‌كه‌یه‌وه له جاده‌كانی بۆگۆتادا ده‌فڕێت و منداڵانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژی له دوایه‌وه‌ن، له‌وێ ژیان له باش ده‌چێت به جۆرێك جیهانی گه‌وره‌كان و درۆكانیان ده‌توێته‌وه، به‌ڵام رۆژێك له رۆژان و زۆر به سانایی فابیۆ له بیری ده‌چێته‌وه چۆن سواری پاسكیله‌كه‌ی بێت و ئیتر جارێكی دیكه هه‌مان ئه‌و فابیۆیه‌ی جاران نامێنێت.
به‌م جۆره نووسه‌ری كۆڵۆمبی ئه‌لیخاندرا ئه‌لگۆرتا نۆڤڵێته شیعرییه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات كه به ناونیشانی (هه‌رگیز له یاد نه‌كراو)ه‌وه‌یه و له‌لایه‌ن عایده سالیزار-ه‌وه كراوه به ئینگلیزی و له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی مه‌غریبی سه‌عید بن عه‌بدولواحید ه‌وه به ناونیشانی (شاره دێ‌و ه‌كه) كراوه به عه‌ره‌بی و له ساڵی 2022دا له‌لایه‌ن خانه‌ی ئه‌لره‌بیعه‌وه له قاهیره چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ده‌قه بریتییه له نۆڤڵێتێكی وێنه‌دار بۆ پێگه‌یشتوان پۆڵێن ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك بیخوێنێته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م نۆڤڵێته له‌گه‌ڵ بچووكی قه‌باره‌كه‌یدا، فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قووڵی تێدایه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی مرۆڤ به جه‌سته‌یه‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهاندا، چونكه ئه‌و منداڵه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیهان به‌و پاسكیله‌ی (كه وه‌كو ده‌ست و قاچی وه‌هابوو) راهاتبوو له گه‌شتی رۆژانه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و نانه‌ی كه دایكی بۆ شاره خنجیلانه‌كه‌ی ئاماده‌ده‌كرد به كوتوپڕی له‌سه‌ر پاسكیله‌كه‌ی ده‌كه‌وێته خوارێ و كاتێك هه‌وڵی هه‌ستانه‌وه و سواربوونی پاسكیله‌كه‌ی ده‌دات سه‌ر له‌نوێ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چۆنێتی سواربوونی پاسكیله‌كه‌ی له بیرچۆته‌وه، بۆیه ده‌چێته نێو تونێلێك له بێتوانایی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیهان و به ترسه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و له‌ژێر سیسته‌مه‌كه‌یدا و له تاریكی ژووره‌كه‌یدا خۆی ده‌شارێته‌وه.
ئه‌م رووداوه بچووك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م كوڕه مێرمنداڵه كه هه‌موو سه‌رچاوه‌ی هێزی خۆی له خێرایی پاسكیله‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت رووداوێكی گه‌وره‌یه به قه‌باره‌ی گه‌وره‌یی جیهان.
نووسه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی به زمانێكی شاعیرانه‌ی روون داڕیشتووه و وه‌رگێڕی زمانی عه‌ره‌بیش توانیویه‌تی به زمانێك هیچی له زمانی بنه‌ڕه‌تی رۆمانه‌كه كه‌متر نه‌بێت ئه‌م جیهانه دابڕێژێت و تێیدا هاتووه : (له به‌یانییه‌كی سه‌ختی پڕ تیشكی خۆردا، كاتێك فابیۆ به قاچه‌كانی ده‌یكێشا به زه‌ویدا و سه‌رده‌كه‌وته سه‌ر پایده‌ره‌كه و پاڵی به پاسكیله‌كه‌یه‌وه ده‌نا كۆنترۆڵی به‌سه‌ر لێخوڕی پاسكیله‌كه‌دا نه‌ما و كه‌وت و هه‌رچه‌ند دووباره هه‌وڵی لێخوڕینی ده‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌كه‌وته‌وه، بۆیه هه‌وڵی ده‌دایه‌وه، چونكه باوه‌ڕی به‌وه‌بوو كه‌وتن نابێت دوا كاری مرۆڤ بێت) مێرمنداڵه‌كه به دۆڕاوی مایه‌وه و باوه‌ڕی به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه باوكه شۆفێری پاسه‌كه‌ی نێو شاره‌دێوه‌كه له كاتی فێركردنی سواربوونی پاسكیله‌كه‌دا پێی گوتبوو، نه‌ما (ئه‌وه‌ی كه جه‌سته ده‌یزانێت هه‌رگیز و بۆ هه‌میشه له یادی ناكات، ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه جه‌سته‌ی به درێژایی ساڵانی مناڵیی پێی گوتبوو له یادی ده‌كات) ئایا باوكی درۆی له‌گه‌ڵدا كردووه؟ ئایا ده‌كرێت ئه‌و ئه‌ركه رۆژانه‌یه‌ی دایكی پێی سپاردووه بیكات و نان به‌سه‌ر دانیشتوانی شاره‌كه‌دا دابه‌ش بكات ره‌تی بكاته‌وه؟ ئایا ئیتر له‌مه‌ولا به پێ ده‌ڕوات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كه‌ی؟
چۆن به‌ره‌و رووی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ده‌بێته‌وه كه دڵخۆشیان ده‌كرد له گه‌شته رۆژانه‌كه‌یدا له‌نێو جاده‌كانی شاردا بۆ دابه‌شكردنی نان؟ ئایا ئه‌وان به‌زه‌ییان پێیدا دێته‌وه یان گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن؟
(به‌و پێیه‌ی ئیتر كه‌س سواری پاسكیله‌كه نابێت ئیتر تۆ له‌سه‌ر پێیه‌كانت ده‌ڕۆیت به پیاسه له‌مه‌ولا له شاری بۆگۆتادا ئه‌و شاره دێوه‌ی كه هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌لووشێت و له دوای خۆی بێسه‌روبه‌رییه‌كی ئاماده‌كراو به‌جێده‌هێڵێت كه ده‌نگی غه‌ڵبه غه‌ڵبه تێكه‌ڵ به ته‌پ و تۆزه‌كه‌ی ده‌نگده‌داته‌وه، به‌ڵام من خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌م خۆش‌ویست وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی كه‌مم لێناسین، به‌ڵام نه‌مویست به‌جێیان بهێڵم) ئا له‌م بڕگه‌یه‌وه وه‌رگێڕه مه‌غریبیه‌كه ناونیشانی رۆمانه وه‌رگێڕدراوه‌كه‌ی بۆ زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه؟
(ئه‌وه‌ی كه راست نییه ئه‌وه‌یه مرۆڤ تووشی له‌بیرچوونه‌وه نابێت، چونكه مرۆڤ تووشی له‌بیر چوونه‌وه نابێت. چونكه مرۆڤ شتی له‌بیر ده‌چێته‌وه و منیش تووشی له‌بیرچوونه‌وه بووم) ئایا لێره‌دا منداڵه‌كه باس له له‌بیرچوونه‌وه‌ی بۆ سواربوونی سه‌ر پاسكیله‌كه ده‌كات؟ یاخود باس له له‌بیرچوونه‌وه وه‌كو دۆخێكی فه‌لسه‌فی گشتی ده‌كات؟ ئایا نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات فابیۆ به‌ره‌نگاری كه‌وتن ده‌بێته‌وه یان باس له فه‌لسه‌فه‌ی به‌ره‌نگاری ده‌كات كه پێویسته مرۆڤ هه‌یبێت؟ (چونكه كه‌وتن نابێت كۆتا شت بێت كه مرۆڤ ده‌یكات).
له رێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ره‌نگاری و به ده‌ستهێنانی متمانه به‌خۆ بوون، نووسه‌ر دۆخێكی شیعری هێجگار ناسكی پێبه‌خشیوین، چونكه ئه‌و منداڵه بچكۆله‌یه‌ی نانی ده‌برد بۆ ژنه به‌ساڵاچووه‌كه‌ی دراوسێیان، ده‌ستی به دواندنی كرد له‌پێناوی دڵدانه‌وه‌یدا، به‌ڵام له رێگای گفتوگۆی نێوان منداڵێكی ته‌مه‌ن ده ساڵان و خانمێكی به‌ساڵاچوودا فێری دانایی ژیان و چۆنێتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێقه‌ومانه‌كانمان ده‌بین له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی متمانه به‌خۆبوونماندا بۆ نموونه: فابیۆ ده‌توانم پرسیارێكت لێ بكه‌م؟ ئه‌ویش زۆر به فزوله‌وه تێیده‌ڕوانێت، چونكه زۆر به ده‌گمه‌ن كه‌سێكی به‌ساڵاچوو پرسیارێكی راسته‌قینه‌ی لێده‌كات و پشتی راست ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌یه‌ك به سه‌ری ده‌كات كه ره‌زامه‌نده:
-هه‌ستت چۆنه كاتێك شتت له‌بیر چۆته‌وه؟ ته‌زوویه‌ك به له‌شی فابیۆدا هات له لایه‌كه‌وه بۆ لایه‌كی دیكه‌ی هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی دوودڵ بێت، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌شێك له له‌شی له كار بكه‌وێت وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێت قاچه‌كانم سوودیان نییه بۆم، یان بڵێت من ناچارم فێر ببم چۆن به‌بێ خۆم بژیم.
-فابیۆ بیربكه‌ره‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین؟ بڕۆ پاسكیله‌كه‌ت بهێنه.
ئایا ئه‌وه ده‌كرێت؟ ئایا (ئیلیسیا)ی دراوسێی ده‌توانێت وای لێبكات شته‌كانی بیربكه‌وێته‌وه؟ بۆیه زۆر به سانایی و به به‌رائه‌تی منداڵانه‌وه ئه‌مانه‌ی لێده‌پرسێت و دراوسێ به ساڵاچووه‌كه‌ی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه:
-سواربوونی پاسكیل؟ نه‌خێر ئه‌وه ناكرێت، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین وات لێبكه‌ین هه‌ست به بیرچوونه‌وه نه‌كه‌یت. جیاوازی چییه؟
تۆ بیرت ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ده‌وه‌ستیت له هه‌ستكردن به‌وه‌ی تووشی بیرچوونه‌وه بوویت.
گێڕانه‌وه‌ی (ئه‌لگۆرتا) به‌ڕیتمێكی خێرا و زمانێكی شیعریی ساده دێته‌خوارێ و وێنه روونكه‌ره‌وه نه‌رم و پڕ له ورده‌كارییه‌كانی كه (ئیان ریكینمان) پێشكه‌شیان ده‌كات به هاوه‌ڵی ریتمی ناوخۆیی په‌خشانه شیعرییه گۆرانی ئامێزه‌كه هه‌ر وه‌كه قه‌سیده‌یه‌كی غه‌مناكی باڵغبوون وه‌هایه. به‌ڵام وێنه‌كانی ناوه‌وه‌ی چاپه عه‌ره‌بیه‌كه زۆر تاریك بوون، بۆیه نازانم ئه‌مه لاساییكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی نێو ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه‌یه؟ یان چاپكردن و ئاماده‌كردنی وێنه‌كان له كتێبێكی ره‌ش وسپیدا به باشی ئاماده نه‌كراوه تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی روونتر ده‌ربكه‌وێت.
سه‌رچاوه :
گۆڤاری
https://alshariqa-althaqafiya.ae
ژماره 85ی نۆڤه‌مبه‌ر-2023