حکومەتی ئەمریکا بە نیازە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عیراق بگۆڕێت و بۆ ئەو مەبەستە، ماڵپەڕی کۆشکی سپی رایگەیاند: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ترەیسی ئان جاکۆبسۆن بە کاندیدی سەرکەتوو بۆ ئەو پۆستە دەزانێت.
ترەیسی ئان جاکۆبسۆن، ساڵانێکە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کار دەکات و تاکو ئێستا لە چەند وڵاتێکی ئاسیا و ئەفریقا ئەرکی باڵیۆزی وڵاتەکەی پێ سپێردراوە و یەکێکە لە کەسایەتییە سەرکەوتووەکانی وەرزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عیراق زیادی کردووە و دیسان لایەنە شیعەکانی عیراق داوا دەکەن ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی بکێشێتەوە.