ئیوارەی ئەمڕۆ هەینی 26ی 1ی 2024 ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوای یەکێتی بەشداریکرد لە پرسەی خوالێخۆشبوو لوقمان سمکۆ ئاغا زیدکی، کەسایەتی دیاری بادینان و سەرۆک عەشیرەتی زیدکی.
لە میانەی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ جەلال تالەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال گەیاندە خانەوادە و تەواوی خزمانی عەشیرەتی زیدکی و ھیوای خواست دواناخۆشیان بێت و خوای گەورە کۆچکردووە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بنەماڵە تیکۆشەرەکەیان بدات.