شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: دانیشتوانی چەمچەماڵ باشترین خزمەت بكرێن

09:43 - 2024-01-29
کوردستان
433 جار خوێندراوەتەوە

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، تەئكیددەكاتەوە كە «پێویستە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە دانیشتوانی چەمچەماڵ بكرێت».
دوێنێ، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، بە ئامادەبوونی رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و مەلا شێخە، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی چەمچەماڵ كۆبووەوە و جارێكی تر سوپاسیكردن كە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دڵسۆزانە كاریانكرد و ئەنجامەكان دڵخۆشكەر بوون. بۆ قۆناغی داهاتووی كاركردنی حزبیش، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، هەموانی راسپارد وەك یەك تیم كاربكەن لەپێناوی سەرخستنی یەكێتی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی سنوورەكە.
ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بوو، لەوبارەیەوە، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، پلان و بەرنامەی كاركردنی خستەڕوو، ئەنجومەنی مەڵبەندیشی راسپارد كاربكەن بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكە و تەئكیدیشیكردەوە لەسەر «جێبەجێكردنی وەك یەك تیم».

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان