گەرمیان، یادكردنەوەی شەهیدان

09:48 - 2024-01-29
کوردستان
151 جار خوێندراوەتەوە

لە گۆڕستانی گوندی (سەیدە)ی سەر بە ناحیەی سەرقەڵا، یادی شەهید كەیوان گەڵاڵی كرایەوە و 26 نەمامیش بۆ 26 شەهیدی یەكێتی چێنرا.
دوێنێ، بە ئامادەبوونی سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و چینوتوێژەكان، یادی نۆهەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی كەیوان مەحمود ئیبراهیم ناسراو بە كەیوان گەڵاڵی كرایەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا، چەند وتەیەك پێشكەشكران، لە وتاری مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیدا، سالار مەحمود، مێژووی یەكێتی و رۆڵی گەرمیانییەكانی لە خەباتی گەلەكەماندا دژی زوڵم و ستەمی بەعس بەرزنرخاند.
هەر لە رێوڕەسمەكەدا بە هەماهەنگی بەشی باخچەكانی شارەوانیی رزگاری و گروپی ژینگەدۆستانی رزگاری 26 نەمام وەك ئاماژەیەك بۆ 26 شەهیدی قارەمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە گۆڕستانەكەدا چێنرا.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان