سه‌ركرده و تێكۆشه‌ری نه‌مر عومه‌ر مسته‌فا ناسراو به عومه‌ر ده‌بابه یان كاكی كاكان، له دایكبووی ساڵی 1923 شاری كۆیه یه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌شاری كۆیه و شاری كه‌ركوك ته‌واوكردووه.
له خوێندنیدا زیره‌ك و سه‌ركه‌وتووبووه، هه‌ر به منداڵی هه‌وڵی خۆ په‌روه‌رده‌كردن و خۆپێگه‌یاندنی داوه، ساڵی 1946 له كۆلێژی ماف له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه و ساڵی 1951 به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واویكردووه.
له ته‌مه‌نی لاوێتی و خوێندكارییه‌وه تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بووه و بێ‌وچان تێكۆشاوه، سه‌ره‌تاش ئه‌وكاته‌ی خوێندكاربووه ده‌ستیكردووه به چالاكی و وه‌ك گه‌نجێكی خوێنگه‌رم و به بیر‌و باوه‌ڕ هه‌ڵسووڕاوه و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر‌و به‌رچاوی ئه‌نجام داوه، به‌زووییش له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ئاشنایی په‌یداكردووه و له ره‌وتی تێكۆشاندا هاوخه‌بات و بیروبۆچوون بوون.
له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانیشدا په‌یوه‌ندی كردووه به‌و حزبه‌وه و له ئه‌نجامی كار‌و چالاكی زۆری و هه‌ڵوێسته نیشتمانی و دڵسۆزییه‌كانی، له دووه‌م كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌دا له ساڵ 1951 به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه.
له قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پاشایه‌تی عیراقدا كه خوێندكارانی كورد له رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه خه‌باتیان كردووه‌و گوزارشتیان له خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه، كاك عومه‌ر رۆڵی رابه‌ری له‌وخۆپیشاندانانه‌دا هه‌بووه.
ئه‌وكاته‌ی رژێمی پاشایه‌تی ئه‌وسای عیراق ویستوویه‌تی به‌تانك و هێزه‌وه رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ببێته‌وه، عومه‌ر ده‌بابه‌ی نه‌مر ئازایانه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر تانكه‌كان و په‌لاماری داوه‌ن، ئیتر له‌وه‌وه ناسناوی (ده‌بابه)ی به‌سه‌ردا دراوه.
ماوه‌یه‌كی زۆریش له‌گه‌ڵ مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كاری پارێزه‌ریكردووه، شاره‌زاو یاساناس و حه‌ق بین و حه‌ق بێژێكی ورد‌و به‌ویژدان بووه.
كاتێكیش عه‌بدولكه‌ریم قاسم-ی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی عیراق له به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد په‌شیمان بۆوه و زۆرێك له تێكۆشه‌رانی كورد بۆ شاره‌كانی خواری عیراق دوورخرانه‌وه، یه‌كێك له‌وانه كاك عومه‌ر مسته‌فا بوو، به‌ڵام ئه‌و تێكۆشه‌ره ته‌سلیمی ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه نه‌بوو كه دوژمن به‌سه‌ریدا سه‌پاندبووی و هه‌ر زوو له‌وێ و له‌كاتی دورخراوه‌ییدا په‌یوه‌ندی به‌تێكۆشه‌رانی ناوكوردستانه‌وه كرده‌وه و كه‌وته‌خۆ بۆ به‌رده‌وامبوونی له خه‌بات.
ساڵی 1961 له هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلولدا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك به‌شداریی كاریگه‌رانه‌ی كردووه له داڕشتنی نه‌خشه‌ی شۆڕش و به‌هه‌مان شێوه‌ش وه‌ك فه‌رمانده و لێپرسراوێكی پێشمه‌رگه رۆڵی به‌رچاوی له‌شه‌ڕو داستانه‌كاندا گێڕاوه.
دوای شكستی شۆڕشه‌كه‌ش له ساڵی 1975دا، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی چۆڵنه‌كردنی سه‌نگه‌ری به‌رگرییان داڕشتووه، بۆیه چۆته له‌نده‌ن و چاوی به‌هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كه‌وتووه و دواجار گه‌یشتوه‌نه‌ته ئه‌وباوه‌ڕی به‌هه‌موولایه‌كیان ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ درێژه‌پێدانی خه‌باتی چه‌كداریدا بوون، ده‌ستبكرێت به دروستكردنی هێزێكی نوێ و درێژه‌پێدانی شۆڕش و به‌ره‌نگاری، هه‌ربۆیه له دامه‌زراندنی ی.ن.ك و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا، رۆڵی كاریگه‌رانه‌ی بینی.
ساڵی 1976 وه‌ك نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست له سوریا بووه و ساڵی 1977 له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی برادۆستدا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، ساڵی 1979ش گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان،
به‌گشتی له شۆڕشی نوێ‌دا كاك عومه‌ر ده‌بابه چ وه‌ك تێكۆشه‌راێكی ناسراوی كوردستان و چ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی، رۆڵی زۆر گرنگ و جوامێرانه‌ی بینیوه.
رۆژی 29/1/1992 له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ی.ن.ك له سلێمانی، كتوپڕ دڵه‌گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و گیانی سپارد.
لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران