شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: دەبێت هەموومان خزمەتی ئەم دەڤەرە بکەین

08:20 - 2024-01-29
کوردستان
474 جار خوێندراوەتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان د. یوسف گۆران و سەرکەوت زەکی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و د.میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی، سەردانی مەڵبەندی راپەڕینی کرد و لە لایەن لوقمان وەردی، لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازیکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەند، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتارێکی پێشکەشکرد و تیشکی خستەسەر سیاسەت و دونیابینی یەکێتی بۆ پرسە جیاوازەکان، ئاماژەی بە گرنگی دەڤەری راپەڕین کرد و گوتی راپەڕین بۆ یەکێتی هەمیشە پێشەنگی قوربانیدان و بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان بووە، بۆ ئایندەش هەمان چاوەڕوانیمان هەیەو دەبێت هەموومان پێکەوە خزمەتی ئەو دەڤەرە بکەین.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات و د.میران محەمەد وتەیان پێشکەشکرد و هەموان هاوڕا بوون وەک یەک تیم کاربکرێ بۆ سەرخستنی یەکێتی و جێبەجێکردنی بەرنامەی کارکردن لە سنوورەکەدا.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان