بێنزێما یانەی ئیتحادی سعودی جێدەهێڵێت

01:47 - 2024-01-30
وەرزش
144 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكرد، كەریم بێنزێمای ئەستێرەی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی هەمان وڵاتەوە دەكات و دانوستانەكانی بەردەوامە، بە بێ ئەوەی ناوی یانەكە ئاشكرا بكرێت.
لای خۆیەوە مارسێلۆ گالاردۆ راهێنەری یانەی ئیتیحاد باسی لەوەكردووە، چیتر نایەوێت لە داهاتوودا پشت بە بێنزێما ببەستێت،  ئەوەش لەكاتێكدایە بێنزێما لەگەڵ ئیتیحاد 20 یاری كردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان