شەهید ئارام، وەکو یەکێک لە لێهاتووترین سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، رۆڵێکی گەورە و کاریگەر و یەکلاکەرەوەی لە سەرپێخستنی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا هەبوو. دڵسۆزی و خۆنەویستییەکەی، لەگەڵ رۆشبیرییە قووڵ و هەمەلایەنەکەی، کردیان بەو سیمبولەی کە تەنها بە ناوهێنانی، گوڕوتین بە یەکێتییەکان ببەخشێت.
رۆحی کاک ئارام و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان شاد بێت. لە مێژووی نەتەوەکەماندا، ناوی کاک ئارام بە بەرزی و شکۆوە دەمێنێتەوە.