دیانا ئه‌حمه‌د
شڤان كه‌ریم، له به‌شی ده‌نگی ده‌زگای میدیایی كوردسات كارده‌كات، له ساڵی 2015 له كه‌ناڵی كوردسات ده‌ستبه‌كاربووه، تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، پێش هاتنه نێو دنیای راگه‌یاندن پیشه‌ی به‌رگدروو بووه، به‌ڵام حه‌زوخولیاكه‌ی پیشه‌كه‌ی پێ گۆڕیوه.
شڤان كه‌ریم به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: پێش ئه‌وه‌ی بێمه نێو دنیای راگه‌یاندن بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ كاری به‌رگدروویم ده‌كرد، به‌ڵام حه‌زێكی زۆرم بۆ ئیشكردن له بواری تیڤی هه‌بوو، بۆیه له رێی مام و ئامۆژنمه‌وه كه ئه‌كته‌رێكی دیار بوون توانیم له خاك تیڤی له به‌شی دیكۆر وه‌ربگیرێم و بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له‌و بەشە به‌رده‌وام بووم، دواتر حه‌زێكی زۆرم بۆ به‌شی ده‌نگ لا دروستبوو، ئه‌و كاته ئه‌حمه‌د ناتق سه‌رۆك به‌ش بوو، زۆر هاوكارم بوو وه‌ك مامۆستایه‌ك ده‌ستی گرتم توانيم لەو به‌شه ده‌ستبه‌كار بم.
شڤان وتیشی، له ساڵی 2015 ته‌ماحی ئیشكردنم زۆر بوو چوومه كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، له هه‌مان به‌شی ده‌نگ وه‌رگیرام ساڵانێك زۆر كه‌س توانی ده‌ستی من بگرێت، وه‌ك بابۆ، سورێن ناتق، ئه‌مانه هه‌میشه بۆ من وه‌ك مامۆستایه‌ك وابوون، ئامانجی من ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره‌نه‌ی ده‌یكه‌م به باشترین و جوانترین شێوه بینه‌ره‌كانی كوردسات گوێی لێ‌بگرن، چونكه ده‌نگ جومگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌موو تیڤییه‌كه، راگه‌یاندن فێری زۆر شتی جوانی كردووم له‌وه‌ی كه زۆر خۆشحاڵم ده‌كات ئه‌وه‌یه هه‌میشه له‌ناو هونه‌ر و هونه‌رمه‌نده جوانه‌كانی ئه‌م شاره‌م، من ئه‌و كات زۆر منداڵ بووم ده‌ستم كرد به‌كاری به‌رگدروو بۆیه توانیم تا پۆلی 11 بخوێنم، به‌ڵام له بواری ده‌نگ به‌شداری چه‌ندین خول و راهێنانم كردووه، بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه واز له‌كاره‌كه‌م بهێنم، چونكه خه‌ونی زیاترم هه‌یه و هێشتا زۆر شت ماوه فێربم هه‌وڵی زۆریش ده‌ده‌م هه‌موو كات تا پێشبكه‌وم، به‌رده‌وام خۆشحاڵم به‌وه‌ی له یه‌كێك له هه‌ره باشترین كه‌ناڵه جوانه‌كانی كوردستان كار ده‌كه‌م ئه‌ویش كوردساتی ئازیزه.