محه‌مه‌د سۆران هه‌مه‌وه‌ندی
له دیوانی نالی‌دا كۆمه‌ڵێك شیعر به‌رچاو ده‌كه‌ون له بابه‌تی چێژخوازی ده‌دوێت ( مه‌به‌ستم له‌م زاراوه‌یه ئه‌و شتانه‌یه به‌جۆرێك په‌یوه‌ندیان به سێكسه‌وه هه‌بێت.)، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان تێدایه سه‌رنج ده‌درێت نه‌یتوانیوه بێ په‌روا قسه بكات و بێ پێچ و په‌نا داخی دڵی خۆی هه‌ڵڕێژێت و له ژێر په‌رده‌ی ته‌م و مژێكی چڕ و خه‌ستدا له‌م بابه‌ته دواوه، وه‌ك له غه‌زه‌لی (ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن ) و قه‌سیده‌ی ( شه‌وی به‌هاری جوانی)دا، یان مه‌سه‌له‌كه‌ی خستووه‌ته قاڵبی خه‌ونبینین و خه‌یاڵكردنه‌وه وه‌ك له قه‌سیده‌ی (مه‌ستووره) دا.
گله‌یی له نالی ناكرێت كه بۆچی وابووه. ته‌نانه‌ت ئێستاكه‌ش عه‌یبه‌یه و مه‌یدانی چێژخوازی تاڕاده‌یه‌كی زۆر كز بووه و به‌ڵكو زۆریشی نه‌ماوه، هێشتا شاعیرێك یان چیرۆكنووسێك نا‌بینیت بتوانێت له‌ژێر په‌رده‌وه نه‌بێ ده‌ست بۆ ئه‌م بابه‌ته ببات. ئه‌وه هه‌ر شێخ ره‌زایه له ئه‌ده‌بی كوردیدا بووه به تاقانه شۆڕه‌سواری ئه‌م مه‌یدانه و رمی خۆی به‌رزكردووه‌ته‌وه و هه‌رچی سه‌رپۆشی شه‌رم و شكۆیه له‌ڕووی ئه‌ده‌بی داماڵیوه.
كاتێك باسی شیعری چێژخوازیی له ئه‌ده‌بی نالی‌دا ده‌كه‌م ئه‌وه‌م له‌به‌ر خاتری بابه‌ته‌كه خۆی مه‌به‌ست نییه كه ئاخۆ شیعری وای وتووه یاخود نا، چونكه په‌یوه‌ندی به بابه‌تی ئه‌م باسه‌وه نییه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه بزانم له رێگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌ی نالییه‌وه ده‌گه‌مه چ مه‌به‌ستێك؟ ئاخۆ ده‌گه‌مه ئه‌وه‌ی نالی له(تاقیكردنه‌وه)وه قسه ده‌كات، یانیش قسه‌كانی نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه له‌م مه‌یدانه‌دا (به‌ئه‌زموون) و (دنیادیده) نه‌بووه؟
زۆر ئاگاداری مێژووی ژیانی نالی نین به‌جۆرێ زنجیره‌ی رووداوه‌كانی ژیانیمان له‌پێش چاو بێ و بزانین كامیان له‌پێش كامیاندا روویداوه. وه‌ك دیاره له‌پێش ئه‌وه‌ی كوردستان به‌جێبهێڵێت ژنی نه‌بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن نالی ژنی نه‌هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا حه‌بیبه‌ی خۆش ویستووه و نه‌یویستووه ئه‌و خۆشه‌ویستییه له دڵی خۆی ده‌ربهێنێت.
پارچه‌ی دووه‌م ته‌نیا له ده‌رگای بابه‌ته‌كه‌دا ده‌وه‌ستێت و ناچێته ژووره‌وه. پارچه‌ی سێیه‌میش قه‌سیده‌كه‌ی له‌سه‌ر (مه‌ستووره)یه، به بۆچوونی من نیشانه‌یه‌كی (شاره‌زایی)ی تێدا نییه و واده‌گه‌یه‌نێت نالی هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ش ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی نووسیوه، له‌م بابه‌ته‌دا چێوی هه‌ر تاریكی‌دا وه‌شاندووه، ئه‌گه‌ر نا شتی ئاوا زۆر بوو به‌باسكردنیان بتوانێت بایه‌خێكیتر به قه‌سیده‌كه‌ی بدات و ئه‌وسافه‌كانی كه هێناونییه‌وه زیاتر و رازاوه‌تر بكات. به‌راوردێكی خێرا له نێوان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م قه‌سیده‌یه و گه‌لێ تاقه به‌یت یان چوار خشته‌كی شێخ ره‌زادا نیشانه‌یه‌كی راستی ئه‌م بۆچوونه‌ی منن كه داڕشتنێكی هونه‌رمه‌ندانه وێنه‌ی وامان ده‌خاته به‌رچاو، مرۆڤ مه‌گه‌ر هه‌ر به بینینی چاو بتوانێت بابه‌ته‌كه تێبگات و لێی حاڵی ببێت.
به‌ڵام كه سه‌ره دێته سه‌ر غه‌زه‌لی (ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن) بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوه‌تی وه‌رئه‌گه‌ڕێته‌وه. لێره‌دا ئه‌وه‌ی نالی جاران به‌بیستن باسی بیستبوو به‌دیتن ئه‌یبینێته‌وه و به‌ڵگه‌ی ئاشكرامان له‌به‌رده‌مدا قیت ده‌بێته‌وه. كه‌وا نالی وه‌ك جاران چێو له‌تاریكی ناهاوێت و پیاوێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و دونیادیده و ئاگاداره.
جارێ باپێشان ته‌واوی پارچه شیعره‌كه بگێڕینه‌وه، ئه‌وجا شوێن به‌ڵگه‌ی قسه‌كانی خۆمانی تێدا دیاری بكه‌ین :
ئیلتیقای پۆڵا‌و ئاسن هه‌ر نیزاعه و گیر و دار
جه‌معی ما‌و و نار، زه‌ند و زه‌ندوو، مه‌رخ و عه‌فار
ئه‌م له‌سه‌ر ته‌عضیم و گه‌وره گرتنی ئه‌و بێ قوصوور
ئه‌و له‌سه‌ر ته‌حقیر و ته‌خفیف و شكستی ژاری مار
ئه‌م بچێ، ئه‌و داده‌نیشێ ده‌م وه‌كو گوڵ خه‌نده‌ران
ئه‌م ده‌بێ هه‌ستێ كه ئه‌و بێ، چاو یه‌ك و قه‌طره هه‌زار
ئه‌م به‌چاو دوڕوو به‌سه‌ر له‌علی هه‌دییه‌ی بۆ ده‌با
ئه‌و به تف ده‌یكا به‌میزابی شكسته‌ی ئاشبار
نه‌ضمی ( نالی ) میثلی ئا‌و و ئاینه ڕه‌نگی نییه
دوو ڕووه بۆ سه‌یری خاگر : یه‌ك خه‌فی و یه‌ك ئاشكار.
له‌لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م پارچه شیعره‌وه ئه‌م ئه‌نجامه‌مان ده‌سگیر ده‌بێت :
له‌به‌یتی یه‌كه‌مدا دانانی پیاو به (پۆڵا) له‌وه‌دا كه (شته‌كه‌ی) له ره‌قی و قنجیدا وه‌ك چه‌كوشه و چه‌كوشیش ئه‌گه‌ر چه‌كوشی كاری سه‌خت بێ دیاره له‌پۆڵا دروست ده‌كرێت، دانانی ئافره‌ت به (ئاسن) كه ئاسن بۆ پیاوی به‌هێز نه‌رم ده‌كرێت وه‌ك قورئان له‌باسی حه‌زره‌تی داوددا ده‌ڵێت:(وألنا له الحدید) واتا ئاسنمان بۆ نه‌رم كرد، دانانی پیاو به (ئا‌و) چونكه ئه‌م به‌ئاشكرا ئا‌و ئه‌ڕێژێت، دانانی ئافره‌ت به (ئاگر) كه مه‌شهوره ئافره‌ت گه‌رمه و ئا‌و به‌ئاگردا ده‌كرێت و شوێنه‌كه‌شی كه ئاوی پێدا ده‌كرێت وه‌ك ئاگر سووره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه (ئا‌و) له عه‌ره‌بیدا (موزه‌ككه‌ر) و (نار)یش (موئه‌ننه‌س)ه.
هه‌موو ئه‌م ورده‌كاری و لێ دوانه‌ی ناوه‌وه‌ی ئافره‌ت نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه نالی دواجار به ناكامی سه‌ر نه‌بردووه‌ته ژێر گڵ. ئه‌م راستیه‌شمان له‌سایه‌ی ئه‌م غه‌زه‌له كورته‌ی نالی خۆیه‌وه بۆ ده‌ركه‌وت.
سه‌رچاوه:
-1 دیوانی نالی، مه‌لا عبدالكریمی مده‌ڕیس و فاتیح عبدالكریم ل 170-174 ساڵی 1976.
-2 نالی له كڵاوڕۆژنه‌ی شیعره‌كانیه‌وه، محمد مه‌لا كه‌ریم ل88-90 ساڵی 1979.