ئەمڕۆ یاریی کۆتایی جامی ئاسیا بەڕێوە دەچێت

12:42 - 2024-02-10
وەرزش
199 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 6ی ئێوارە، یاریی کۆتای جامی ئاسیا لەنێوان هەڵبژاردەی قەتەر و هەڵبژاردەی ئوردندا بەڕێوە بچێت.

یاریەکە لە یاریگای لوسێل، ئەنجام دەدرێت کە جێگای 80 هەزار کەس دەبێتەوە. 

لەم یارییەدا، هەڵبژاردەی قەتەر هەوڵدەدات بۆ جاری دووەم لەسەریەک نازناوی جامی ئاسیا بەدەستبهێنێت، ئەمەش پاش ئەوەی لە ساڵی 2019 ش بووە خاوەنی نازناوەکە.

هەرچی هەڵبژاردەی ئوردنیشە، یەکەمجارە  بگاتە یاریی کۆتایی، هەر بۆیە بە بردنەوەیان مێژوویەکی گەورە بۆ وڵاتەکەیان تۆمار دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان