هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای هەرێم مافی دامەزراندنیان پێدەدرێت

05:34 - 2024-02-12
کوردستان
152 جار خوێندراوەتەوە

بەدریە حسێن پەرلەمانتاری یەکێتی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی، رایگەیاند، مەحمود تەمیمی پێی راگەیاندووە لە 15ی3ی ئەمساڵەوە لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە بۆ ماوەی 21 رۆژ، هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای هەرێمی کوردستان دەتوانن لە رێگەی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵییەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتیشی، تەنها خوێندکاری ئەو زانکۆیانە مافی دامەزراندنیان دەبێت کە دانپێدانراون، چونکە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵ کۆد بە خوێندکاری ئەو زانکۆیانە دەدات، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دانیان پێدا نراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان