نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی تورکیای گۆڕی

02:32 - 2022-06-02
جیهان
690 جار خوێندراوەتەوە



لەسەر داوای وەزیری دەرەوەی تورکیا نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی تورکیای گۆڕی.

ستێفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ گۆڕینی ناوی وڵاتەکەی لە "تورکیا"وە بۆ "تورکیە" یان لە turkey بۆ turkiey داواکەش پەسەند کراوە.

بەم جۆرە ناوی تورکیا لە سەرجەم چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێت بە "تورکیە". 

هۆکاری سەرەکی گۆڕینی ناوی تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ هاوشێوەیی نووسینی بەزمانی ئینگلیزی لەگەڵ ناوی باڵندەیەکدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان