ئا: جه‌واد حه‌یده‌ری
چه‌مكی رووناكبیر ده‌كرێت له دوو قۆناغی جیاوازدا له‌به‌ر چاو بگیرێت، قۆناغی پێش مۆدێرن و قۆناغی دوای مۆدێرن. له پێش مۆدێرندا چه‌مكی رووناكبیری له ئارادا نه‌بووه. ده‌كرێت رووناكبیری سه‌رده‌می مۆدێرن به‌و پێنج تایبه‌تمه‌ندییه پێناسه بكرێت. یه‌كه‌م: ژیان له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا كه له سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. دووه‌م: ره‌خنه‌گرتن له هه‌موو ده‌قێك، ره‌خنه‌گرتن له بارودۆخی مرۆڤ. سێیه‌م:هه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی فیكریی و سیاسی. چواره‌م: ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستی. پێنجه‌م: پێشه‌نگایه‌تی. هه‌ر كه‌س ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تێدا بێ به رووناكبیری ره‌سه‌ن له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
رووناكبیر و ئه‌ركی هه‌ڵسه‌نگاندن
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیران و سیاسه‌ت پێویسته بوترێ له بنه‌ڕه‌تدا كاری رووناكبیر كارێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌ویش له‌ڕێی ده‌ربڕینی بیر و تێڕوانین و ره‌نگدانه‌وه، كاری رووناكبیر له‌راستیدا كارێكی سیاسییه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت ده‌كات چ له رێگه‌ی ئاخاوتنه‌وه بێت و چ به شێوازی نووسین بێت.
رووناكبیر ده‌بینێت، ده‌خوێنێته‌وه، بیر ده‌كاته‌وه، هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌نووسێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه بیرۆكه له مێشكی‌دا گه‌ڵاڵه بێت و له رێگه‌ی نووسین و ئاخاوتنه‌وه ده‌یانخاته‌ڕوو. ئه‌و بیركردنه‌وانه چ سیاسی بن، چ كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری، چ ئه‌ده‌بی و بواره جیاوازه‌كانی دیكه بێت، له راستیدا كارێكی سیاسییه.
رووناكبیر و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
رووناكبیر له ریگه‌ی فیكر و ئه‌ندێشه‌وه هێز ده‌خوڵقێنێت، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی هێزی نه‌رم و سه‌خت بێت، ئه‌وا رووناكبیر له‌رێگه‌ی دوو بنه‌ما و دوو پڕه‌نسیبی وه‌ك ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كه ئه‌ویش به‌رهه‌می فیكر و ره‌خنه‌یه، هێزێك بۆ خۆی دروست ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات؟ بیركردنه‌وه و ره‌خنه خۆی جۆرێكه له ده‌سه‌ڵات، كه ده‌بێته هۆی گۆڕانكارییه‌كان. لێره‌وه یاری و ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیكری(رووناكبیریی) له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌ستپێده‌كات. رووناكبیریی له رێگه‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه ( هێزی فیكره) له‌گه‌ڵ هێزی سیاسی ده‌كه‌وێته ململانێ و ده‌ست به ره‌خنه‌گرتن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كات و ویست و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌خاته‌ڕوو و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت به مه‌به‌ستی گۆڕانكارییه‌كان.
لێره‌دا هێزی رووناكبیری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌شه‌نه ده‌كات. رووناكبیر تا ئه‌و كاته رووناكبیره كه له‌ناو پانتایی گشتیدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد فیكر و ئه‌ندێشه ده‌خوڵقێنێت و ره‌خنه له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌گرێت و ده‌بێتە چاودێری سیاسی، هه‌ڵبه‌ت نه ته‌نها چاودێرێكی ره‌خنه‌گر، به‌ڵكو ده‌بێته كه‌سێك كه هه‌م بیر و هه‌م چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ڕوو و ده‌بێته ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێده‌نگن.
جیاوازی حزبی سیاسی و رووناكبیر
ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی له رێگه‌ی میدیا و حزب و دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانەوە قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌نگی خۆیان هه‌ڵده‌بڕن، به‌ڵام كاری رووناكبیر ئه‌وه‌یه كه ده‌نگه شاراوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه به‌رز بكاته‌وه، ده‌نگی ئه‌و بێده‌نگانه به‌رز بكاته‌وه كه نابیسترێن، یان پشتگوێ یان په‌راوێز خراون. لێره‌دا كه جیاوازی كاری رووناكبیر له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. حزبه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیا و ئه‌جێندای خۆیان بیر و بۆچوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن، به‌ڵام رووناكبیر خه‌می گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی نییه. رووناكبیر وه‌ك كه‌سێكی بیرمه‌ند و پێشكه‌وتنخواز و بوێر به بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك په‌یام و بیر و چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو و ڕۆڵی خۆی وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی جێبه‌جێ ده‌كات.
رووناكبیر به نیازه ده‌نگه بێده‌نگه‌كان به گوێی ده‌سه‌ڵاتداران و رای گشتیدا بدات و نیشانده‌ری ریگه‌یه‌كی راست بێت. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رێگه‌ی یاسا و ئه‌خلاق لا بدات، ئه‌وه رووناكبیر وه‌ك ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌نگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یاسا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌یه ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو حزبێکی سیاسی و داموده‌زگای مەدەنی و كۆمه‌ڵگه‌شه. چونكه ده‌نگی رووناكبیر چ به شێوه‌ی قسه و ئاخافتن بێت و چ به شێوه‌یه‌ی نووسین رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ گۆڕانكاری و ژیانێكی باشتر.
له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا حزب دامه‌زراوه‌یه‌كه كه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كەی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی و زیادكردنی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكومه‌ته. كه‌سێك كه ده‌بێته ئه‌ندامی حزبێك پابه‌نده به ئامانجی ئه‌و حزبه و ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پابه‌ندبوونه ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و ناتوانێت له سنوور و په‌یڕه‌و و ئامانجه‌كانی حزبه‌كه‌ی لابدات. ئه‌ندامبوون له حزب بریتییه له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانج و ئایدیای ئه‌و حزبه له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و هاونیشتمانیان. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی رووناكبیر ناكۆكه. لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه ئایا كه‌سێك كه باوه‌ڕی وایه ده‌توانێت هاوكات و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاری حزبی و كاری فیكریش پێكه‌وه ئه‌نجام بدات؟ ئایا كه‌سێك ده‌توانێت هاوكات هه‌م كاری حزبی بكات و هه‌م كاری رووناكبیری و هه‌م كاری زانستی و ئه‌كادیمیاییش؟
دیالۆگ و فره‌ده‌نگی
رووناكبیر ده‌بێت پابه‌ندی ئازادی راده‌ربڕین و گفتوگۆ و فره‌ده‌نگی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بێت و ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه قبووڵ نه‌كات ئه‌وه له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا ناژی و سه‌ر به ئۆردوگایه‌كی داخراو و چه‌قبه‌ستووه. چونكه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی رووناكبیر ئه‌وه‌یه، كه هه‌وڵبدات هه‌موو ده‌نگه‌كان ببیستێت و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ كرانه‌وه‌ی رێگه‌كان بۆ بیستنی ده‌نگه نه‌بیستراوه‌كان بخاته‌گه‌ڕ، له‌لایه‌كی تره‌وه رووناكبیر ده‌بێت بڕوای به مافه‌كانی مرۆڤ به تایبه‌تی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی هه‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی رووناكبیر له‌راستیدا له فیكر و ئه‌ندێشه و ده‌نگی رووناكبیره‌كه‌دایه كه له كاتی پێویستەدا ته‌حدای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێبكات، به بێ بوونی هێز (هێزی فیكری) نا‌توانیت له‌گه‌ڵ هێزێكی تر ركابه‌ری و ململانێ بكات.
رووناكبیری راسته‌قینه باج ده‌دات
رووناكبیری راسته‌قینه هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رده‌بڕێت و له هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناترسێت، چونكه ئه‌گه‌ر دوودڵ بێت له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆی، ئه‌وه ئه‌وكات مافی هاووڵاتیان پێشێل ده‌بێت و دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت. هه‌ر بۆیه رووناكبیری راسته‌قینه ئاماده‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیدا باج بدات. بیرمه‌ندێكی وه‌ك « كانت» پێی وایه مرۆڤی پشتبه‌خۆبه‌ستوو، خۆی بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی و باشتربوونی كۆمه‌ڵگه ئاماده ده‌كات. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا رووناكبیر هه‌وڵده‌دات هه‌موو توانا شاراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رۆڵی خۆی وه‌ك رووناكبیرێك به‌جێبگه‌یه‌نێت، پاشان به گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و كه‌لتوری و ... هتد، هه‌وڵی چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌دات. هه‌موومان باش ده‌زانین كه رووناكبیر به هۆشیارییه‌وه ئازار ده‌چێژێت و گیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی بێده‌نگه‌كان به گوێی ده‌سه‌ڵاتداراندا.
ئازایه‌تی و بوێری رووناكبیر واته ئازایه‌تی و بوێری بۆ باج دان له‌پێناو گه‌یاندنی په‌یامی خۆی، چونكه رووناكبیر مرۆڤێكی سه‌ربه‌ست و ئازاده و خه‌می له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی نییه و كه‌سێكی به‌هێز و خاوه‌نی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه كه ترسی له‌ده‌ستدانی هه‌بێت. رووناكبیر له‌ناو كۆمه‌ڵگه هه‌وڵده‌دات كه هاووڵاتیان بگه‌ن به ئازادی و یه‌كسانی و سه‌روه‌ری یاسا و دابینكردنی ده‌رفه‌تێكی پێویست بۆ ژیانی باشتر و خۆشتر، واته پڕۆسه‌یه‌ك كه یارمه‌تی سه‌قامگیری وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌دات.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی
etemadnewspaper.ir/fa/Main