ئەمریکا حوسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە

12:36 - 2024-02-17
جیهان
164 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی ئەمریکا، گرووپی حوسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە. ئەمەش پاش ئەوەی مۆڵەتی 30 رۆژی پێدان بۆ ئەوەی هێرشی سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن راگرن.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند، بە مەبەستی  پچڕاندنی پارەدارکردن و پڕچەک کردنی  حوسییەکانی یەمەن، کە هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور، خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە گرووپەکانی یەمەن، بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بەهۆی شەڕی غەزە و هێرشەکانی ئیسرائیلەوە.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان