قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی ژووری بازرگانی پارێزگای سلێمانی کرد و رایگەیاند کە رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات.
قوباد تاڵەبانی، لە سەردانەکەیدا چاوی کەوت بە ئەندامانی نوێی ژووری بازرگانی سلێمانی و هیوای خواست رۆڵی گرنگ ببینن لە گەشەپێدانی سلێمانی و زیادکردنی جوڵەی بازرگانی و بووژانەوەی بازاڕدا.
جێگری سەرۆک وەزیران دڵنیایشی دا بە بازرگانان کە چیتر بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن هیچ کەس و لایەنێک لەڕێگەی سەرانە وەرگرتن و یان هەر هەوڵێکی هاوشێوەی دیکە کێشە و گرفت بۆ وەبەرهێنەر و بازرگانان دروست بکات.