یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە دابەشکرا

02:55 - 2024-02-22
کوردستان
340 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی سەردانی دەستەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، یەکەم ژمارەی ئۆتۆمبێل دابەشکرا.
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە ژمارەی 23 A 10000 دابەشکرا.
تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە، ژمارە 23 ی بۆ دانراوە و یەکەم ژمارەشی لە 10000 ەوە دەستپێدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان