ئیکۆواس سزاکانی سەر نەیجەری لابرد

09:54 - 2024-02-26
جیهان
246 جار خوێندراوەتەوە
دڵخۆشیی هاووڵاتیانی نەیجەر بە بڕیارەکەی ئیکۆواس

ئازاد ئیبراهیم

 

رۆژی شەممە لە ئەبوجای پایتەختی نەیجیریا لووتکەیەکی تایبەت بە بارودۆخی ئابووری و دارایی نەیجەر بەسترا و سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵگەی ئابووریی وڵاتانی خۆرئاوای ئەفریقا (ئیکۆواس)، بڕیاریاندا «دەستبەجێ سزاکانی سەر نەیجەر هەڵبگرن».
هیمێ گەربا پسپۆڕێکی ئابووریی وڵاتەکە، کە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس قسەی کردووە، دەڵێت: ئەو بڕیارە کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و نرخی کەرەستە سەرەتاییەکان دادەبەزێت و دانیشتوانی نەیجەریش لەمێژە چاوەڕوانی بڕیارێکی لەم شێوەیەن.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان