"زیاتر لە پێنج ھەزار خوێندکار و 255 مامۆستا لە فەلەستین کوژراون"

10:10 - 2024-02-28
جیهان
217 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەزە، زیاتر لە پێنج ھەزار خوێندکار و نزیکەی 300 مامۆستا و فەرمانبەر کوژراون.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کەرتی غەزە پێنج ھەزار و 379 خوێندکار کوژراون و زیاتر لە 8 ھەزار و 800 ی دیکەش برینداربوون، لە کەناری خۆرئاواش 48 خوێندکار کوژراون و 305ی دیکە برینداربوون، 97 خوێندکاریش دەستبەسەر کراون.
دەشڵێت، ھەروەھا 255 مامۆستا و فەرمانبەری کەرتی پەروەردە لە غەزە کوژراون، 891 ی دیکەش برینداربوون، 73 مامۆستا و فەرمانبەری کەرتی پەروەردە لە کەناری خۆرئاوا دەستگیر کراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە، 286 خوێندنگە لە غەزە زیانیان بەرکەوتووە. 620 ھەزار خوێندکاریش لە کەرتی غەزە بێبەش بوون لە خوێندنی ئەمساڵ، لەگەڵ ئەوەشدا رووبەڕووی دۆخی ناجێگری دەروونی بوونەتەوە.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان