بۆچی پزیشک جلوبەرگی سپی دەپۆشێت؟

12:38 - 2022-06-05
ژینگە
732 جار خوێندراوەتەوە

لەڕووی زانستییەوە دەرکەوتووە رەنگی رەش رەنگێکی شایستە و بە بەها و سەنگینە گوزارشت لە توانا و بەهێزی و قەبەیی و جدیەت لە کارکردن و زیرەکی دەکات، هەر بۆیە لە زەمانی کۆندا پزیشک و حەکیمەکان جلی رەشیان دەپۆشی، ئەوەمان لە دیمەنی فیلمە کلاسیکییەکاندا بەرچاو کەوتووە، بەڵام زانایان ئەمەیان گۆڕی، چونکە پێیان وابوو ئەو رەنگە لە نیشاندانی خۆی راستگۆ نییە و پەڵە و پیسییەکانی سەری دەشارێتەوە، بۆیە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە رەنگی سپییان کردە باو بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، چونکە سپی واتە پاک و خاوێنی و راستگۆیی لە نمایش و کرانەوە و هیوا بەرەو ئایندە.
توێژەران سەلماندویانە رەنگی سپی بۆ نەخۆش مانای ئارام بوونەوە و ئۆقرەیی دەدات، کاتێک پزیشکێک بەو جلە سپیەوە پشکنین دەکات، نەخۆش ترس و دڵەڕاوکێی دەڕەوێتەوە و ئارامتر لە جاران رەفتار دەکات، سپی گوزارشت لە راستگۆیی و پاک و بێگەردی دەکات و متمانە لە نێوان نەخۆش و پزیشکدا دروست دەکات.
سەرچاوە: Elconfidencial

بابەتە پەیوەندیدارەکان