دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت

05:09 - 2024-03-06
ئابووری
440 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیكەی هەفتەیەك لە ئامادەكاری، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بە زمانی عەرەبی رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كرد.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی عیراق بۆ مانگی شوبات داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچەی بۆ بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێك بوو وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچە بوو.

دوای رەوانەكردنی لیستی مووچە و وردبینیكردنی لە لایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو 618 ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بكرێت.

#ئابووری

بابەتە پەیوەندیدارەکان